لە ئەنجامی لافاوەکەی تاران چوار کەس گیانیان لەدەست دا

لە ئەنجامی لافاوەکەی تاران چوار کەس گیانیان لەدەست دا

 

لافاوێكی بەهێز لە ناوچەی "ئیمامزادەی داوود" لە تارانی پایتەختی ئێران، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٤ کەس و برینداربوونی ٩ کەسی دیکە.

مورتەزا مورادیپوور، نوێنەری ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوی مانگی سووری پارێزگای تاران ڕایگەیاند: كە بەهۆی لافاوەکەی گەڕەکی « ئیمامزادەی داود »، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسیش برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، کە نیوەشەوی ڕابردوو بەهۆی باران بارینی زۆرەوە ڕێگای ئەوناوچەیە لافاوی لێکەوتۆتەوە، دوابەدوای ئەو ڕووداوە تیمەكانی فریاكەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرس ئامادەی شوێنی ڕووداوەكە بوون.

لە ئێستادا ئاوی لافاوەکان کەم بووەتەوە و هەوڵەکانی تیمەكانی فریاكەوتن بۆ دۆزینەوەی ئەگەری بێسەروشوێنبوونی ڕووداوەكە بەردەوامە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top