لاپتۆپێك دەبێتە تەبلێت

لاپتۆپێك دەبێتە تەبلێت

 لاپتۆپ و تەبلێت لە راستیدا یەك ئامێرن و كیبۆردێك و جۆری دیزاینەكەیان لێكیان جیا دەكاتەوە. لاپتۆپی جۆری XPS 13 2-in-1 لە راستیدا تەبلێتێكی بەهێزە كە نەوەی دوازدەمی یەكەی لێكدانەوەی ئەنتەل واتە Core i7-1250U لەسەرە. یەكەمین بەرهەمیشە كە سیستەمی 5G لەسەرە و هەروەها پشتیوانی لە eSIM دەكات. ئەم لاپتۆپ تەبلێتە بەرهەمی كۆمپانیای Dellە. لاپتۆپی ناوبراو بە لوولەیەكی 360 پلەیی بە كیبۆردی جۆری XPS 13 Folio دەبەسترێتەوە.

كیبۆردەكە لەسەر لێوی خوارەوەی دادەنرێ و دەكرێت تەبلێتەكە لە یەكێك لە سێ گۆشەی 100 دابندرێت. بەكارهێنەر دەتوانێت وەك تەبلێتێكی سەربەخۆ یا لاپتۆپێكی زۆر تەنك سوودی لێوەربگیردرێت. رامەكەی 16 گیگابایتە، میمۆرییەكەی یەك ترابایتە. شاشەكەی 13 ئینجە. كێشەكەی كەمتر لە كیلۆیەكە.

 

 

Top