ئەمریكا بە بڕی (293) ملیۆن دۆلار مووشەك دەداتە ژاپۆن

ئەمریكا بە بڕی (293) ملیۆن دۆلار مووشەك دەداتە ژاپۆن

 

 

 

له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئەمریكا (پنتاگۆن‌) گرێبه‌ستێكی 293 ملیۆن دۆلاری بۆ فرۆشتنی مووشه‌كی ئاسمانی له‌ جۆری (ئاسمان- ئاسمان) به‌ ژاپۆن واژۆ دەكرێت.

 

سەرچاوەیەك لە پنتاگۆن بە میدیاكانی گوتووە كە باس له‌ مووشه‌كی مه‌ودای مامناوه‌ندی AIM-120C-7/8  ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ئەو مووشه‌كە  به‌ژاپۆن.

 

ئەم سەرچاوەیە ڕوونی كردەوە كە لایه‌نی ژاپۆنی داوای 150 مووشه‌كی مۆدێرنیزه‌كراوی جۆری پێشووی كردوه‌، جگه‌ له‌ هه‌ندێك ئامێری دیكه‌.

 

لە هەمان كاتدا وه‌زاره‌تی به‌گریی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوە كردووە كە  ئه‌و رێككه‌وتنه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، ئەومە جگە لەوەی كە دابینكردنی ئەم مووشەكانە توانا سەربازییەكانی ژاپۆن زیاد ده‌كات بۆ پاراستنی كارمه‌ندانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستا و داهاتوو.

 

 

Top