ترایلەری كورتە فیلمی سینەمایی (كەیج) بڵاوكرایەوە

ترایلەری كورتە فیلمی سینەمایی (كەیج) بڵاوكرایەوە

كارەكانی كورتە فیلمی كوردی (كەیج) گەیشتە قۆناغەكانی كۆتایی و یەكەم ترایلەری لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكرایەوە كە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (گۆران ساڵح) و ژمارەیەك ئەكتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .

ترایلەری كورتە فیلمی سینەمایی (كەیج) بڵاوكرایەوە

كورتە فیلمی كوردی(Cage) كە باس لە تێكشكانی داعش دەكات, هەریەك لە گۆران ساڵح و كەزیە كاردۆ ڕۆڵی تێدا دەبینن, هەروەها سەنگەر ئاكرەیی كە یاریدەدەری دەرهێنەرە هاوكات یەكێكە لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی نێو ئەم فیلمە .

ترایلەری كورتە فیلمی سینەمایی (كەیج) بڵاوكرایەوە

ئەم كارە كە بەرهەمێكی سینەمایی كوردییەو دامەزراوەی میدیایی (كوردستان 24) سپۆنسەری بڵاوكردنەوەی فیلمەكەیە, لە كوردستان و بە دیاریكراوەیی لە ناوچەی (تەق تەق) كاری وێنەگرتنی كراوەو (رێگا بەرزنجی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, بڕیارە دوای بەشداریكردنی لە فیستیڤاڵە جیهانییەكان ئەم فیلمە بڵاوبكرێتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top