ڕێز و پلە و پایەی ئافرەت لە ئیسلامدا، نموونەی هاوسەر و خوشك و كچ

ڕێز و پلە و پایەی ئافرەت لە ئیسلامدا، نموونەی هاوسەر و خوشك و كچ

 

 

ئیسلام پلە و پایە و ڕێز و شكۆ و هەیبەت و حورمەت و كەسایەتییەكی بەرزی بۆ ئافرەت دروست كردووە و، پلە و پایە و كەرامەت و پێگەی خۆی بۆ گێڕایەوە و، پلەی بەرز كردووە، تا ئەو ئاستەی بە پیاوان بڵێت ئافرەتان مایەی خۆشبەختی و بەختەوەری هەردوو دونیای ئێوەن و ڕەزامەندیی خوای گەورە و بەهشتە نەبڕاوەكەی بەندە بە خوشەویستی و ڕێز و حورمەت و مامەلە و ڕەفتار و گوفتار و هەڵسوكەوتی جوان و شیرینتان لەگەڵ دایك و هاوسەر و خوشك و كچەكانتان. هەروەها خوای گەورە پلەی و پایەی ئافرەتی یەكجار زور بەرز كردووەتەوە و ڕێزی لێ ناوە وەكو (كچ). پێغەمبەری خوا دەفەرموێ "مَنْ عَاڵ پَڵاپَ بَنَاتٍ فَأَدَّبَهُنَّ ۆرَحِمَهُنَّ ۆأَحْسَنَ إِڵیْهِنَّ فَڵهُ الْجَنَّەُ"، واتە/ هەر كەسێك خوای گەورە (3) كچ كەمتر، یان زیاتر بداتێ و ئەویش بە جوانی پەروەردەیان بكات و ڕێزیان لێ بگرێت و مامەڵە و ڕەفتار و ئاكار و گوفتار و قسەی شیرین و جوان بێت و لە گەڵیاندا بە ڕوحم و بەزەیی و میهرەبان بێت، خوای گەورە بە هۆكاری ئەو مامڵەوە كە دەیكات لەگەڵ كچەكانی، لێ ڕزای دەبێت و دەیخاتە بەهشتەكەیەوە.
جا ئەوە چە ڕێز و حورمەتێكە كە خوای گەورە لە ئافرەتی ناوە و بە باوك دەڵێت ئەگەر دەتەوێ خوای گەورە لێت خۆش ببێت، ئەوە تۆش لەگەڵ كچەكانت مامەڵە و ڕەفتارت با جوان بێت و پێچەوانەی ئەو فەرمودەیە ئەوەی لێ وەردەگێرێ كە باوك زوڵم و ستەم لە كچەكانی بكات، جا لە بێبەشكردنیان بێت لە میرات، یان فەرق و جیاوازییان بكات لەگەڵ كوڕەكانی و لە ڕوانگەی خوشەویستی و ڕێزە و بێت، یان كاتێك هەڵەیەكی لە دەست ڕوودەدات، چاوپۆشی لێ ناكات و بیكوژێت، لەو لاشەوە كوڕەكەی كە هەڵەی كرد، سوڵحی بۆ بكات و چاوپۆشی لێ بكات، یان بە هەر شێواز و شتێكی دی ستەم لە كچی بكات، ئەو كاتە خوای گەورە لێی تووڕەیە و دەیباتە دۆزەخەوە.
پێغەمبەری خوا (د. خ) باوكان و دایكان فێر دەكات كە كاتێك كچەكەیان سەردانیان دەكات چی بكەن. فاتیمەی كچی پێغەمبەر (د. خ) لە دوای شووكردنی كە دەهاتەوە بۆ ماڵیان، باوكی لە بەری هەڵدەستا و شوێنی خۆی بۆ چۆڵ دەكرد و باوەشی پێدا دەكرد و لە جێگای خۆی دایدەنیشاند. واتە ئەو پەیامە بە گوێی باوكاندا دەدات كە ئەی باوكی بەڕێز كچەكەت جگەرگۆشەتە و پێویستە ڕێز و حورمەتی لێ بگریت، كە ڕێزت لێ گرت، ئەوە خوای گەورە ڕێزت دەگرێت و پلەوپایەت پێ بەرز دەبێتەوە. واتە بە باوكان دەڵێت هەر وەكو من ڕێز لە كچەكەت بگرە و خۆشت بوێت و هەڵسوكەوتی جوانی لەگەڵ بكە.
هەروەها خوای گەورە ڕێز و حورمەت و پلەی و پایەی ئافرەتی بەرز كردووەتەوە وەكو (خوشك) و بە براكان دەفەرموێت ئاگاتان لە دڵی خوشكەكانتان بێت و ڕێز و حورمەتیان بگرن، چونكە ڕەزامەندیی خوا و بەدەستهێنانی بەهشتەكەی تەنیا بە نوێژ و ڕۆژوو و حەج و باقی عیبادەتەكانی دیكە نییە، بەڵكو ئاگادار بە مامەڵە و ڕەفتار و ئاكار و گوفتار و كردار و هەڵسوكەوتی جوانیشە بەرامبەر بە خوشكەكانتان. پێغەمبەری خوا دروودی خوای لە سەر بێت دەفەرموێ "مَنْ كَانَ ڵهُ پَڵاپُ أَخَۆاتٍ أَوْأُخْتَانِ فَأَحْسَنَ صُحْبَتَهُنَّ ۆاتَّقَی اللهَ فِیهِنَّ فَڵهُ الْجَنَّەُ"، واتە هەر برایەك خوای گەورە (3)خوشك ، یان (2) خوشكی پێ بەخشی و ئەو بە جوانی و بە باشی مامەڵە و ڕەفتاری لەگەڵ كردن و قسە و گوفتاری جوان و شیرینی لەگەڵ نواندن و زوڵم و ستەمی لێ نەكردن و حەق و مافی خۆی پێدان، لە میراتدا و هەروەها كاتێك كە پێویستیان بە هاوكاری بوو، دەستی هاوكاری بۆ درێژ كردن و بە هانایانەوە چوون، یان قسەی نەشیاوی بەرامبەر بەكار نەهێنان و جنێو و سووكایەتی پێ نەكردن، هەتا لە دوای زەواجیشیان و ئەگەر كردیشی داوای لێبوردنی لێ كردن و باڵی ڕوحم و سۆز و و بەزیی و میهرەبانی بۆ ڕاخستن، خوای گەورە بە ئەم هۆكار و هەڵویستە جوان و باش و مەردانەیەوە بەرامبەر خوشكەكانی كە دەینوێنێت، كە حەق و مافی ئەوانیشە لەسەری، لێی خۆش دەبێت و دەیخاتە بەهشتە نەبڕاوەكەی خۆیەوە، كاتێك برا بەم شێوزاە مامەڵە لەگەڵ خوشكیدا دەكات.
پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت، ئەو پەیامەمان پێ ڕادەگەیەنێت و دەفەرموێت خۆتان بپارێزن لە وشە و قسەی نەشیاو بەرامبەر خوشكەكانتان و لە هەڵسوكەوت و كرداری نەشیاو خۆتان بپارێزن و، ئەگەر خوشكەكانتان تووشی هەڵەیەك، یان گوناه و تاوانێك بوون، چاوپۆشییان لێ بكەن و ڕێگاش مەدەن بەردەوام بن لەسەر هەڵەكانیان، نەك بە شەڕكردن و توندوتیژی و كوشتن و قەڵاچۆكردن و لێدان و جنێو و سووكایەتی پێكردن، بەڵكو بە نەرمونیانی و بەو شێوازەی كە خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی داوای لێ كردوون.
هەروەها ڕێزێكی بێ پایانی ناوە لە ئافرەت وەكو(هاوسەر و هاوژین)
پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت:"خَیْرُكُمْ خَیْرُكُمْ ڵاَهْلِهِ ۆأَنَاخَیْرُكُمْ ڵاَهْلِی"، واتە چاكترین پیاو لە ئێوە لای خوای گەورە ئەو پیاوەیە كە بۆ هاوسەر و هاوژینەكەی چاك و باشە و مامەڵە و ڕەفتار و گوفتاری شیرین و جوانە و قسەی خۆش و ڕووی خۆشە و دەم و چاوی گەشە و دەست كراوەیە و سەخییە و دەستی واڵایە و هەرچی هەیەتی، دەیخاتە بەر دەستی خێزانەكەی و ڕزیل نییە بەرامبەری و لە كاتی هەڵەشدا لێبوردنی هەیە.
زۆر بەداخەوە هێندێ پیاو دەبینی، لەگەڵ ژنان و پیاوان و منداڵانی خەڵك بەگشتی لە دەرەوە ڕەفتار و گوفتاری ئەوندە شیرین و جوانە، دەڵێی هەنگوینە و هاوكاری فەقیر و هەژاران دەكات، بەڵام كە هاتەوە ماڵەوە، ڕووگرژ و قسە و هەڵسوكەوتی نەشیاوی لەگەڵ خێزان و كچ و كوڕ و خوشك و دایكی دەكات و، غەزەب لە نێو چاوانی دەبارێت، یان ڕەزیل و دڵپیس بەرامبەربە خێزان و كچ و خوشك و دایكی، كە بەداخەوە ئەوە نە موسڵمانیەتییە و نە سیفەتی ئیمانداریشە، بەڵكو ئەو كاتە نەك چاكترین كەس نییە، بەڵكو خەراپترین كەس بووە لای خوای گەورە، چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی ئەوەی ڕێز و حورمەت لە هاوسەری دەگرێت و مامەڵەی جوانە، خۆی بەڕێزە و لای خوای گەورەش خوشەویست و بەڕێزە، ئەوەش بە پێچەوانەوە زمانی شڕە و دەمی پیسە و خەراپەكارە و بێ ڕێزە و خیانەتی لێ دەكات و دەچێت دەست تێكڵاو دەكات لەگەڵ ئافرەتانی داوێنپیس، یان هەڵدەستی بە كوشتنی، یان تۆمەتی ئەخلاقی دەداتە پاڵی تا ناشیرینی بكات، ئەو كاتە كەسێكی خراپەكار و بی ڕێز و بێ حورمەتە و ناوی بە خائین تۆمار دەكرێت لای خوای گەورە و لێی تووڕەیە بەو هۆكارەشەوە خوای گەورە دەیباتە دۆزەخەوە.
پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت، لە ئامۆژگارییە بەرز و بەنرخەكانیدا فەرمانی بە پیاوان دەكرد و دەیفەرموو: وەسیەتتان بۆ دەكەم، چاكەكار بن بەرامبەر بە هاوسەرەكانتان و ئافرتان بەگشتی.. واتە گەورەیی و ڕێز و حورمەتی چاكترین پیاو بۆ كەسێكە كە مامەڵە و ڕەفتار و گوفتار و ئاكار و هەڵسوكەوتی یەكجار زۆر جوانە بەرامبەر بە خێزان و هاوسەرەكەی و خویشی لە پێچەوانەكەی دەپارێزێت.
ئەوەی باسمان كرد بە كورتی لەم بابەتدا لە خزمەت بەڕێزتاندا كەوچكێك بوو لە دەریای ڕێز و حورمەت و گەورەیی و شكۆی ئافرەت لە ئیسلامدا، كە خوای گەورە ئەوندە پلە و پایە و ڕێزیكی یەكجار زۆری لە ئافرەت ناوە و گرتووە وەكو (دایك، هاوژین و هاوسەر، كچ، خوشك)، جا بۆیە پێویستە دایكان و خوشكان و كچان و هاوسەرە بەڕێزەكانیش قەدری ئەو هەموو ڕێزەی بزانن كە خوای گەورە لێی ناون، كارێك، یان كردەوە و هەڵسوكەوت و مامەڵە و ڕەفتار و گوفتارێك نەكەن، كە سەرپێچی و بێ فەرمانیی خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی بێت و، فریوی قسەی باق و بریقی ئەملا و ئەولا نەخۆن و مۆدێل و گورگەكان لە رێچكە و ڕێبازی ئێسلام لا بدەن و، شوێن حەز و ئارەزوو و فێڵ و تەڵەكە و پیلان و پلانی شەیتانەكان لە ئینسان و ئەجینەكان نەكەون و فریو نەخۆن و، خویان بە دەستی خۆیان ژیانی دونیا و دواڕوژی خۆیان وێران نەكەن و خوای گەورە لە خۆیان تووڕە و عاجز نەكەن.
لە كۆتاییدا دەپاڕینەوە لە خوای گەورە لە كەموكووڕی وگوناه و تاوانەكانمان خۆش ببێت و لە پلە و پایە و ڕێز بێبەشمان نەكات. اللهم امین.

 سپۆت:
 ڕەزامەندیی خوای گەورە و بەهشتە نەبڕاوەكەی بەندە بە خوشەویستی و ڕێز و حورمەت و مامەلە و ڕەفتار و گوفتار و هەڵسوكەوتی جوان و شیرینتان لەگەڵ دایك و هاوسەر و خوشك و كچەكانتان
 فاتیمەی كچی پێغەمبەر (د. خ) لە دوای شووكردنی كە دەهاتەوە بۆ ماڵیان، باوكی لە بەری هەڵدەستا و شوێنی خۆی بۆ چۆڵ دەكرد و باوەشی پێدا دەكرد و لە جێگای خۆی دایدەنیشاند
 ڕەزامەندیی خوا و بەدەستهێنانی بەهشتەكەی تەنیا بە نوێژ و ڕۆژوو و حەج و باقی عیبادەتەكانی دیكە نییە، بەڵكو ئاگادار بە مامەڵە و ڕەفتار و ئاكار و گوفتار و كردار و هەڵسوكەوتی جوانیشە بەرامبەر بە خوشكەكانتان
 پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت، ئەو پەیامەمان پێ ڕادەگەیەنێت و دەفەرموێت خۆتان بپارێزن لە وشە و قسەی نەشیاو بەرامبەر خوشكەكانتان و لە هەڵسوكەوت و كرداری نەشیاو خۆتان بپارێزن
 پێغەمبەری خوا فەرموویەتی ئەوەی ڕێز و حورمەت لە هاوسەری دەگرێت و مامەڵەی جوانە، خۆی بەڕێزە و لای خوای گەورەش خوشەویست و بەڕێزە
 پێویستە دایكان و خوشكان و كچان و هاوسەرە بەڕێزەكانیش قەدری ئەو هەموو ڕێزەی بزانن كە خوای گەورە لێی ناون

 

 

مامۆستا هێمن شارەستێنی

Top