ئەمریکا هیواخوازە ڕووسیا ڕێكکەوتنەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا جێبەجێ بکات

ئەمریکا هیواخوازە ڕووسیا ڕێكکەوتنەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا جێبەجێ بکات

 

لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەكات كە  وڵاتەكەی ڕووسیا بە بەرپرس دادەنێت لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێكکەوتنەکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا کە نەتەوە یەکگرتووەکان نێوەنگری تێدا کردووە، هەروەها ڕەخنەی لە چینیش گرت لەسەر کۆکردنەوەی گەنم لەکاتێکدا دەکرێت ئەو گەنمە بۆ پێویستییە مرۆییەکان لە جیهاندا بەکاربهێندرێت.

 

ناوبراو لە لێدوانێكدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە واشنتۆن هیوا دەخوازێت كە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئەو قەیرانەی کە ڕووسیا هێناویەتییە ئاراوە، دەشڵێت لە نزیکەوە چاودێری دەکەن تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی ڕووسیا بەڕاستی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ دەکات.

 

لەلای خۆشیەوە بەرپرسی ئۆفیسی سزاکان و هەماهەنگییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەیمس ئۆبراین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئەمەریکا دەشیەوێت چین یارمەتیدەر بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی خۆراک لە جیهاندا.

 

 

ناوبراو زیاتر باس لەوە دەكات كە  لە مانگی چواردا 40%ی یەکەمین بارەکانی گەنم کە لە ئۆکرانیاوە دەرچوون ڕەوانەی چین کراون،  زۆر باشتر دەبوو کە ئەگەر ئەو گەنمە بڕۆیشتایە بۆ میسڕ و ئەفریقیا و شوێنەکانی دیکە

 

 

Top