نێچیرڤان بارزانی سەرکردەی ژیرلەناو جەرگەی رووداوی زاخۆ دایە
رووداوی بۆردومانکردنی ناوچەی گەشتیاری پرەخێ ، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆی دەلال لەلایان سوپای تورکیاوە رۆژی چوارشەممە 20-7-2022 رووداوێکی جەرگ بڕی پڕ لەکارەسات و ناخ هەژێنە ، نەک لەبەر ئەوەی ژمارەیەک گەشتیاری سیفل بوونەتە ئامانج وژمارەیەک شەهید وبرینداری لێکەوتۆتەوە بەڵکو لێککەوتەو دەرئەنجامیش کە بۆ جاری سێیەمە ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکرێ کاریگەری دەخاتە سەر کەرتی گەشتوگوزارو ئەو سێکتەری ژیانی ئابوری کوردستان لەچاوجاران ست و خاو کاتەوە .
ئەوە بارودۆخی ناهەموارو نەویستراوی سوپای تورکیایە بەهەر بڕوبیانۆیەک بێیت هێرش دێنێ و خاکی هەرێمی کوردستان داگیر دەکات و کێڵگەی کشتوکاڵی ورەزوباخی هاوڵاتیانیش سوتماک دەکات ، هەرهەمان سیاسەتیشە لە رۆژهەڵات ئێران دژی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان پیادەدەی دەکات .
ئەوەیان ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیە چاودێرانی سیاسیی و ناوەندەکانی توێژینەوە و میدیا و تەنانەت وڵاتانی جیهانیش نکوڵی لێ ناکەن ئەو راستییەیان بۆ ڕوون بۆتەوە کە هەرێمی کوردستان و خەڵکە تێکۆشەرەکەی قوربانی دەستی سیاسەتی چەوت و ململانێی دەوڵەتانی دراوسێ و داگیرکارانن .
وێنەی راستەقینەی ئەو رووداوەی زاخۆ وشەهیدکردنی ئەو خەڵکە گەشتیارە سفلە عەرەبانەی دانیشتوانی شارەکانی باشوورو ناوەراستی عێراق چەندین چوارچیوە لەخۆ دەگرێیت تا لەوێنەیەکی ڕوون و ئاشکرادا باگراوەندی رووداوە وەک روخساری راستەقینەی دیار بێیت . لەم پێودانگەوە و تێگەیشتن لە باگڕاوەندی رووداوەکەوە تیشک دەخەینە سەر ڕێورەسمی پێشوازی و بەرێکردنی جەنازەی قوربانیانی رووداوەکە لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گۆشە نیگای دبلۆماسی و کلتورو مۆڕاڵی نەتەوەییەوە بەم چەند دێرە خوێندنەوەی بۆ دەکەین .
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە نێوەندی سیاسی جیهانیدا بەوە ناسراوە کە سەرکردە دبلۆماسییە ژیرەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراستە وخاوەن هزرو تێڕوانینی چارەسەری هەیە بۆ قەیران و کێشە و تەنانەت بۆ بابەت و پرسە هەڵواسراوەکانیش . هەروا خوادان ئەزموونی دبلۆماسی و دەوڵتمەداری هەیە بۆ گرتنە خۆی ئاستەنگ و ئالنگاری و رووداوە لەناکاوە نەخوازراوەکان وهەمیشە
بە نەخشەرێگای ژیرانە هەموو ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگاری و رووداوە نەخوازراوە تێدەپەرێنێ و بۆقۆناغی گفتوگۆ و لێک حاڵی بوون و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی
گشتی ناوچەکەوبەرژەوەندی گشتی خەڵکی ئاراستەی لوولەی چەکەک و تۆپەکان بە ئاراستەی دەستەکان بۆ تۆقەکردن و هزرە شەرەنگێزەکان بۆ هزری ئاشتیانەی خوادان دیالۆگ دەگۆڕێ .
رێورەسمی پێشوازی کردن لە کەس وکاری قوربانیانی تۆپبانی ناوچەی گەشتیاری
پەرخ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رۆژی پێنجشەممە 21-7-2022 بە خۆی ستافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی سەلماند کە هەرێمی کوردستان دەیەوێ هەمیشە ناوچەیەکی ئارامی پێکەوە ژیانی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاینن و ئاینزایی بێ و هەردەم پڕەنسیپی دیموکراتیانە و هزری مرۆڤانە و گیانی تەبایی و پێکەوە ژیانی هاوبەشانەی مرۆڤەکان لەمافە سەرەتاییەکان بێ وحزب و حکومەت و دەسەڵات دەبێ ئەرکی سەرەکییان دابین کردنی ئەومافانە بێ بۆ هاونیشتیمانی و هاووڵاتیانی .
بەو پێشوازییە جوان و شایان و شایستەیەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی لە کەس و کاری قوربانیان و جەنازەی قوربانیان کردی پەیامێکی بۆ بەغداو تاران وئەنقەرە نارد و دەقەکەی ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە :
هەولێرلانکی شارستانی وپێکەوە ژیانی مێژوویی پێکهاتەی نەتەوەیی وئاینییەکانە
ناوەندی لێبوردەیی و بەخشندەیییە ، مرۆڤ دۆست و هەڵگری کەلتوری رێزو پێزانینە ، چاوی لەوە نییە غەدر لەکەس بکاو غەدر لەکەسیش قبوڵ ناکات .
کوردستان نیشتیمانی جوانی سەرزەمینە ، چاوگی کشتوکاڵ و گەشت و گوزارو وزە و سامانی بەهاداری سروشتییە، خێرو بێری بۆخەڵکە تێکۆشەرەکەیەتی ولە پێناو مرۆڤایەتیش دا بەها و پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتی و دۆستایەتی و تەبایی گەلان
و نەتەوە کان دەپارێزێیت .
هەولێر 21-7-2022