ڕێگای موزیكی

ڕێگای موزیكی

لە لێواری زۆربەی شەقامەكاندا یاخود لەسەر ڕێگاكاندا ژمارەیەك پارچەی پلاستیكی دادەنرێت كە ئەمەش بۆ ئەوەیە شۆفێران ئاگاداری دەرچوونیان بن لە ڕێڕەوی شەقامەكە بەتایبەت لە شەواندا,هەر بە ئەم بیرۆكەیە بەهۆی پێشكەوتن و تەكنەلۆژیاوە شتی نوێ دێتە ئاراوەو زانایان و ئەندازیاران لە وڵاتانی پێشكەوتوو هەمیشە هەوڵی داهێنان و كاری جیاواتر دەدەن .

ڕێگای موزیكی..لە چەندین وڵاتی جیاوازی جیهان وەك دەنمارك و هەنگاریا و ژاپۆن و چین و ئەمریكا و تایوان و فەرەنسا و هۆڵەندا و چەندین وڵاتی دیكە بیرۆكەیەك درووست بووە كە نۆتی موزیك لەسەر ڕێی ئۆتۆمبێڵەكان درووستكراوە, بەڵام ئەم نۆتانە بەو شێوەیە نییە كە ئاوازدانەر و هونەرمەندەكان دەینووسنەوە ,بەڵكو نۆتەكان لەسەر ڕێگاكاندا بە شێوەی چەند ڕاستە هێڵێكی هەڵكەندراو یاخود بەشێوەی خاڵ دارێژراوەو درێژی نۆتەكان و دووری نێوانیان بەپێی ئەو خێراییە درووستكراون كە بۆ ڕێگاكە دیاریكراوە .

ڕێگای موزیكی

لە ئەنجامی ئەم جیاوازییە لە قیری ڕێگاكەدا دەنگی تایەی ئۆتۆمبێلەكان گۆرانكاریان بەسەردا دێت و دەبێت بە ئاواز و پارچە موزیكێك كە شۆفێران و سەرنشینەكان چێژ لە گەشتەكەیان وەردەگرن .

مێژووی درووستبوونی ڕێگای موزیكی دەگەڕێتەوە بۆ ئۆكتۆبەری ساڵی 1995 لە وڵاتی دەنمارك,كە بۆ یەكەمجار لەلایەن (ستین كراروپ جانسن) و (جاكۆب فریود -ماگنوس) ئەم بیرۆكەیە سەری هەڵداو توانیان 4 نۆتە لەسەر شەقامێكدا دابڕێژن, ئەویش بەشێوەی دانانی ژمارەیەك خاڵ لەسەر ڕێگاكەدا .

ئاسۆ كاكەیی

Top