ئێران ئامادەکاری دەكات بۆ ناردنی سەدان درۆن بۆ وڵاتی ڕووسیا
بە گوتەی کیومارس حەیدەری فەرماندەی هێزەكانی زەمینیی سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران ، وڵاتەكەی ئامادەیە کەرەستە و چەکی جۆراروجۆری سەربازی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هەناردەی دەرەوە بكات.
ئەم زانیارییەش لە ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی یانەی گەنجانی ڕۆژنامەنووسانی ئێراندا هاتووە كە ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردووەتەوە.
فەرماندە سەربازییەكەی ئێران ئەوەشی گوت كە لە ئێستادا تاران ئامادەیە کەرەستە و چەکی سەربازی هەناردە بكات، ئەم لێدوانیە حەیدەریش دوای هەفتەیەک دێت كە ئەمریکا لەلای خۆیەوە ئێرانی تۆمەتبارکردبوو كە ئامادەکاری دەكات بۆ ناردنی سەدان درۆن بۆ وڵاتی ڕووسیا.
لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیرەبدوڵاهیان، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پەیوەندیی بە هاوتا ئۆکراینییەکەی كردبووو هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردبووەوە.