بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەمئاوی.. توركیا ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەردەداتەوە
حكومەتی توركیا بەڵێنی بە عێراق داوە ئاو بۆ عێراق زیاتر بەربداتەوە، لەم ڕووەوە وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق لە بەدواداچوونی ئەم هەواڵەدا ڕوونی كردەوە كە ئەم هەنگاوەی توركیا به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی كه‌میی ئاوە كه ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە.
لە لای خۆیەوە عه‌لی ڕازی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕوونی كردەوە كە دوێنێ (شەممە) كۆبوونەوەیەكی ئۆنلایین له‌نێوان مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و شاندێكی یاوەری و فه‌یسه‌ڵ ئۆرئۆغڵو نێرده‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه سازكرا.
لەم كۆبونه‌وه‌یە‌دا هەر دوو لا باسیان له ڕه‌وشی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كانی دیجله و فورات كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش لەلای خۆیەوە حكومەتی توركیا به‌ڵێنی داوه ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاد بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئاو كه لەئێستادا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
شایانی باسە لەم دواییەدا توركیا چەندین به‌نداوی لەناو وڵاتی خۆی دروست كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات، عێراقیش لەم ڕووەوە زەرەرمەند بووە بە تایبەتیش زۆربەی ناوچەكانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات.