دیانا حەداد گەڕایەوە سۆشیاڵ میدیا

دیانا حەداد گەڕایەوە سۆشیاڵ میدیا

دوای سڕینەوەی سەرجەم بڵاوكراوەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا, دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە گوایە دیانا حەداد واز لە كاری هونەری دەهێنێت و چیتر بەردەوام نابێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (دیانا حەداد) بابەتی سڕینەوەی سەرجەم بڵاوكراوەكانی لە ئەنستگرام بووە جێی باسی ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان, كە ئەمەش بە جۆرێك لێكدانەوەی بۆ كرا كە گوایە دیانا حەداد واز لە كاری دەهێنێت و چیتر لە كاری هونەری بەرداوم نابێت .

بەڵام دواجار دیانا لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە ئەنستگرام كە زیاد لە 8 ملیۆن هەواداری هەیە, كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە ماوەكەی تەنها 4 چركەیە و ڤیدیۆكە دەنگی نییە, ئەم بڵاوكراوەیە بووە مایەی خۆشحاڵی هەواداری ئەم خانمە و بەشێكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە گەرمی پێشوازییان لێ كرد, هەروەها بەشێك وەهای بۆ دەچن كە ڕەنگە ئەم پارچە ڤیدیۆیە پەیوەندی بە كارێكی نوێی دیانا حەداد هەبێت و بەم نزیكانە كلیپێكی گۆرانی بڵاوبكاتەوە .

دواجار دیانا حەداد بە (ئی تی عەرەبی) ڕاگەیاند كە ئەو وازی لە كاری هونەری نەهێناوەو بەردەوامە, سڕینەوەی بڵاوكراوەكانی تەنها دووركەوتنەوەیەك بوو لە سۆشیاڵ میدیا تاوەكو پشوویەك وەربگرێت .

لەلایەكی دیكەوە, هەفتەی ڕابردوو وێنەیەكی دیانا حەداد بڵاوبوویەوە كە فەریزەی عومرەی ئەنجامدا, كە ئەمەش دەنگۆیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و موسوڵمانبوونی دیانا و گۆڕینی ئاینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاند دەنگدانەوەیكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, بەڵام دواجار دیانا حەداد لە لێدوانێكیدا بۆ (ئی تی عەرەبی) ڕایگەیاند كە ئەم وێنەیە نوێ نییە بۆ 5 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە, هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە نابێت بەبێ زانیاری لە سەرچاوەكانەوە هەواڵ بڵاوبكرێتەوە, دیانا حەداد ئاماژەی بە ئەوەش كرد كە ئەو لەو كاتەدا لە عەرەبستانی سعودیە پێشوازییەكی گەرمی لێكراو هەر لەو شوێنە پیرۆزەدا كچێكی خۆی لەگەڵدا بوو .

ئاسۆ كاكەیی

دیانا حەداد گەڕایەوە سۆشیاڵ میدیا
Top