بەهۆی مۆبایلەكەیەوە كەوتەبەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

بەهۆی مۆبایلەكەیەوە كەوتەبەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

دوای ئەوەی چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كەوتە بەر ڕەخنەو هێرشی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان .

خانمە ئەكتەری دیاری میسری (یاسمین سەبری) لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوەو,سەرەڕای ستایڵ و شێوازی هەڵبژاردنی ڕەنگی جلەكانی بەڵام دواجار بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان زیاتر سەرنجیان خستە سەر مۆبایلەكەی و درز و شكاوی سەرڕووی شاشەكەی بووە باس و ڕەخنە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا .

هەندێك لە بەكارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا ڕەخنەی ئەوەیان ئاراستەی ئەم ئەكتەرە كرد كە ئەو خاوەن سەرمایەیەكی زۆرەو بڕاندی جیهانی بەكار دەهێنێت بۆچی ناتوانێ مۆبایلەكەی بگۆڕێت, وە هەندێكیش بابەتەكەیان بەستەوە بە سەرمایەدار(ئەحمەد ئەبو هەشیمە)ی هاوسەری پێشووی و كە ئەمەش لەلای زۆربەی بەكارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا جێی قبوڵ نەبوو و پشتیوانی خۆیان بۆ یاسمین سەبری دەربڕی و داوایان كرد كە درز و شكاو لە مۆبایلێكدا شتێكی ئاساییەو ئەم بابەتە نەگۆڕدرێت بۆ باسێكی تر لە سۆشیاڵ میدیادا .

ئاسۆ كاكەیی

بەهۆی مۆبایلەكەیەوە كەوتەبەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
بەهۆی مۆبایلەكەیەوە كەوتەبەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
Top