خۆپیشاندەرانی سریلانكا ئاگریان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەكە بەردا

خۆپیشاندەرانی سریلانكا ئاگریان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەكە بەردا

 

 

 

بەهەزاران خۆپیشاندەری تووڕە لە شاری كۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمیی ڕانیل ویکرمیسینگ سەرۆک کۆمار لەم شارەدا، ، لەم بارەوە لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی سەرەک وەزیرانی سریلانکا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی سریلانکا ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ حکومەتی سەرجەم حزبەکان بکاتەوە.

 

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا دەڵێت:خۆپیشاندەران بە زۆر لە دەروازەی ئاستەنگە کانزاییە سەختەکانەوە چوونە ناو وەزارەتی دارایی و ئۆفیسەکانی سەرۆکی وڵاتەکە کە ڕووی لە کەناراوی دەریایەکە، بەڵام سەرباز و پۆلیس نەیانتوانی ئەو جەماوەرە خۆپیشاندەرانە ڕابگرن کە داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک گۆتابایا ڕاجاپاکسایان دەکرد، لە کاتێکدا ناڕەزایی و توڕەیی جەماوەری بەرامبەر خراپترین قەیرانی ئابوری وڵاتەکە لە ماوەی حەوت دەیەدا پەرەدەسێنێت.

 

هەر سەبارەت بەم هەواڵە سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری ڕایانگەیاند، ڕاجاپاکسا ڕۆژی هەینی وەک ڕێکارێکی سەلامەتی پێش خۆپیشاندانی کۆتایی هەفتە کە پلانی بۆ دانرابوو، شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی بەجێهێشتووە.

 

جێگەی باسە سریلانکا ژمارەی دانیشتوانەکەی 22 ملیۆن کەسە لەژێر سایەی فشاری توندی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیدا تێدەکۆشن کە پێداویستیە سەرەکییەکانیان وەک سووتەمەنی و خۆراک و دەرمانی سنووردار کردووە، ئەمەش وای کردووە لە دوای سەربەخۆیی لە ساڵی 1948 ەوە تووشی خراپترین قەیرانی ئابووری بکاتەوە.

 

 

Top