لافاوێكی بەهێز سیدنیی ئوسترالیای گرتەوە
لەم ڕۆژانەدا سیدنی لە ئوسترالیا تووشی یەکێک لە خراپترین لافاوەکانی مێژووی ئەم دواییە دەبێتەووە.
دەسەڵاتداران دەڵێن: زیاتر لە 85 هەزار کەس لە نیوساوت وێڵز، کە زۆربەیان لە قەراغی ڕۆژئاوای سیدنین، داوایان لێکراوە یان شوێنەكە چۆڵ بکەن یان ئاگادارکراونەتەوە کە لەوانەیە فەرمانی چۆڵکردن دەربكرێت.
دەزگای کەشناسی ویلایەتی نیوساوت وێڵزش پێشبینی باران بارینی زیاتر لە ٢٠٠ ملم (٨ ئینچ) دەکات، لە ناوچە جیاوازەکانی ویلایەتەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل