لە هێرشێكی چەکداری لە کۆپنهاگنی دانمارک: ژمارەیەک کوژران و برینداربوون
لە هێرشێكی چەکداری لە مۆڵێکی بازاڕکردن لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، ژمارەیەک کوژراو و برینداری بەجێ هێشت.
سۆرن تۆماس، وتەبێژی پۆلیسی کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێرشێکی چەکداریی لە مۆڵی بازاڕکردنی «Field‘s» لە ناوچەی ئاماگر ڕاگەیاند و گوتی: کە لەو هێرشەدا چەند کەسێك کوژراون و برینداربوون.
تۆماس گوتی: کە گومانلێکراوێکی تەمەن 22 ساڵیان لە دوای هێرشەکە دەستگیر کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە گومانلێکراوی ئەو هێرشە دانیمارکی بووە، بەڵام ئەگەری ئەوەیان ئاشكرانەكرد کە ئەم ڕووداوە هێرشێكی تیرۆریستییە.
گوڵان: سەردار خەلیل