بەلقیس فەتحی: ئێستا لەهاوسەرگیری دەترسم

بەلقیس فەتحی: ئێستا لەهاوسەرگیری دەترسم

لە میانەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا خانمە گۆرانیبێژ بەلقیس، رایگەیاند لە ئێستادا بیر لەوە ناكاتەوە جارێكی تر هاوسەرگیری بكات،لە هەمان كاتدا چەند تایبەتمەندییەكی سوارچاكی خەونەكانی ئاشكرا كرد.
لە بارەی دووبارە چوونە نێو ژیانی هاوسەرگیری دوای جیابوونەوەی لە یەكەم ئەزمووندا و تایبەتمەندییەكانی ئەو كەسە وتی: ئەو كەسە پێویستە لەرووی ماددییەوە سەربەخۆ بێت و پاڵپشتم بێت و ژیانی منی قبوڵ بێت وەك هونەرمەندێكی ناسراو و غیرەشم لێنەكات، لە هەمان كاتدا نابێ چاوی لەوە بێت كۆنترۆڵی ژیانی من بكات، چونكە ئەم شتانە لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیرییەوە دەرناكەون، بەڵكو ئەو كاتە دەردەكەون كە گشت دەرگاكان دادەخرێن ئەمەش كاریگەرییەكی نەرێنی دەكاتە سەر ئافرەت.

بەلقیس سەبارەت بەم بابەتە زیاتر وتی: زۆر زەحمەتە لەگەڵ كەسێكی دەوڵەمەند ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنم لە بەرامبەر ئەوەی كە واز لە كارەكەم و خۆشەویستیم بۆ هونەر بهێنم، بۆیە لەم ماوەیەدا من ترسێكی زۆرم لە دووبارە هاوسەرگیری هەیە.
لەلایەكی دیكەوە بەلقیس رازی نەبوو باسی جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەری یەكەمی بكات، بەڵام ئاماژەی بەوە كرد كە هۆكاری سەرەكیی جیابوونەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ لێك تێنەگەیشتنیان لە ساڵی یەكەمەوە، ئەمەش لە نێوان زۆر كەس روودەدات

Top