پاسێک کەوتە ناو دۆڵێکەوە ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
دوای وەرگەڕانی پاسێکی هەڵگری سەرنشین لە ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان، بەلایەنی کەم 19 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەم پاسە کەوتە ناو دۆڵێکەوە و جگە لەو 19 کەسەی كە گیانیان لەدەسداوە 12 کەسیش برینداربوون
بەرپرسانی ناوخۆ دەڵێن: پاسەکە 35 سەرنشینی هەڵگرتبوو و چەند كەسێك بێ سەروشوێنن و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو سەرنشینە ونبووانە.
پۆلیسی بەلوچستان جەختی لەوە کردەوە، کە دوای گیان لەدەستدانی بریندارێکی دیکەی نەخۆشخانە ژمارەی کوژراوان بەرزبووەتەوە بۆ 20 کەس.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەكە كرد.
هەروەها كەمتر لە مانگێک دەبێت کە پاسێکی دیکەش لە قەڵای سیفوڵای باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی بەلوچستان کەوتە ناو دۆڵەکەوە و لە ئەنجامدا 22 سەرنشین گیان لە دەست دەدەن کە ژمارەیەک ژن و منداڵیان تێدابوو.
گوڵان: سەردار خەلیل