بە هۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە هێڵی ئاسنین سێ كەس بوونە قوربانی

بە هۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە هێڵی ئاسنین سێ كەس بوونە قوربانی

 

شەمەندەفەرێک لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە ڕێڕەوی هێڵی ئاسنین دەردەچێت و بەم هۆیەشەوە سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ئەم شەمەندەفەرە كە هەڵگری سەرنشین بوو لە لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ شیکاگۆ گەشتی دەکرد، لە قەراغ «میزوری» لە هێڵی ئاسنین دەردەچێت، كە لەم ڕووداوە سێ کەس كوژران کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرێك بوو. باس لەوە کراوە، کە 40 کەس لەو ڕووداوە برینداربوون، کە بە هەلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هۆکاری ڕووداوەکە نەبوونی پاراستنی سەلامەتی بوولە شوێنەکە و تێپەڕبوونی ناوەختەی بارهەڵگرێک بوو لەسەر هێڵە شەمەندەفەرەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top