گسکی کارەبایی وایەرلێسی Jet 60 Pet

گسکی کارەبایی وایەرلێسی Jet 60 Pet

سەرەڕای کێشە کەمەکەی... گسکی کارەبایی وایەرلێسی Jet 60 Pet لە سامسۆنگەوە بۆ خاوێنکردنەوەی پێشکەوتووتر بەبێ ماندوویی
هیچ ماڵێک بەبێ گسکی کارەبایی نییە، کە وەک ئامڕازێکە بۆ خاوێنکردنەوەی فەرش و ڕووەکان و کەلوپەلەکانی ناوماڵ لە پیسی و پاشماوەی خۆراک و تۆز و خۆڵ، کە یەکێکە لە گرنگترین کارە نیمچە ڕۆژانەکانی ناوماڵ کە ڕۆڵی هەیە لە ڕاگرتنی تەواوی ماڵەکە بە خاوێنی.
و بۆ دڵنیابوون لە باشترین نموونەی گسکی کارەبایی، کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس" خاوەنی باشترین داهێنان لە ئامێرەکانی ناوماڵ بە مەبەستی ئاسوودەترکردنی ژیان لە ڕێگەی ئاسانکردنی ئەرکی ماڵەوە و ئاسانکردنی ووردەکارییەکانی ژیان و باشترکردنی تەندروستی، گسکی کارەبایی Jet 60 Pet ڕادەگەیەنێت، و لە ڕێگەی چەند دێڕی خوارەوەوە بەشێک لە پێشنیارەکانی بۆ بەکاربەران دەخاتەڕوو تا بتوانن بە زیرەکی تایبەتمەندیەکان هەڵبژێرن بۆ گەڕان بە دوای گسکێکی کارەبایی بۆ خۆیان، و ڕێبەریی گشتگیر بۆ گسکی کارەباییە بێهاوتاکەی:

بەهێزتر، ماندوویی کەمتر لەگەڵ دیزاینی کێشی سوک
گسکی کارەبایی وایەرلێسی Jet 60 Pet لە سامسۆنگ تایبەتە بە کارای بەهێز سەرەڕای کێشە سووکەکەی کە 1.48 کیلۆگرامە، و کاریگەریەکەی لە خاوێنکردنەوەی جۆرەها فەرش و ڕووی ڕەق بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش بەهۆی بزوێنەری پەستێوراوی داهێنەرانەی دیجیتاڵی کە هێزی هەڵمژینی تا 150 وات دروست دەکات، لەگەڵ دەردانی لێشاوی هەوا بەهۆی سیستەمی هەوایی ئایرۆدینامیکی.

هێزی هەڵمژینی نایاب
سیستەمی کارایی بەرزی فرە لوولەکی Jet Multi Cyclone کاردەکات بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی هەوایی نموونەیی کە بەرگری هەوا کەمدەکاتەوە و بوونی 9 لوولەک و 27 دەرەچە لە دەستدانی هێزی هەڵمژین کەمدەکاتەوە و خۆڵی وورد دەگرێت کە دواتر لە ناو گسکەکە هەڵدەمژرێت.

فلتەرکردنی بەهێز بۆ هەوای خاوێنتر و هەستیاری کەمتر
بەهۆی سیستەمی فلتەری فرە چین کە توانای گرتنی 99,999٪ ی تۆزی هەیە و بەم شێوەیە هەوای خاوێن بەرهەمدەهێنێت؛ و لولەکی سەرەکی و فلتەری کونکونی کانزایی تۆزی گەورە دەگرێت، دوای ئەوە تۆزی وورد لە ڕێگەی فلتەرێکی وورد و سیستەمی Cyclone Jet دەگیرێت، پاشان تۆزی زۆر وورد بە فلتەرێکی خۆڵی زۆۆر وورد دەگیرێت.

خاوێنکردنەوەی کاریگەر
فڵچەی Jet Fit کاردەکات بۆ گرتنی تەنۆلکەی تۆزە ووردەکان لەسەر فەرش و ڕووە ڕەقەکاندا، و بەهۆی سەرەکەی کە 180 پلە دەسوڕێتەوە، بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی ئاڕاستەکەی بگۆڕێت و هەر گۆشەیەک بە ئاسانی خاوێن بکاتەوە، هەروەها دەتوانێت فڵچەکە بە ئاسانی لێبکاتەوە بە تەنها دوگمەیەک بۆ لابردنی تۆز و پیسی، بۆ خاوێن ڕاگرتنی فڵچەکەی و چاککردنەوەی گەر زیانێکی بەرکەوت. فڵچەکە دەوری بە دوو پەرۆی شێدار دراوە کە بۆ ماوەی 80 خولەک کار دەکەن بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ خاوێنکردنەوەی فەرش و ڕووە ڕەقەکان بە ماندوویی کەمتر.

تەمەنی کارکردنی درێژ
پاتری کارایی بەرز کە توانای 2000 میللی ئەمپێرە وادەکات کە گسکە کارەباییەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکار بهێنرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات دووبارە بارگاوی بکرێتەوە، لەگەڵ توانای هەڵمژینی تۆز بۆ ماوەی 40 خولەک. کە دەتوانرێت پاتریەکە بە ئاسانی لاببرێت و بە باترییەکی تر بگۆڕدرێت، بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکە بۆ ماوەی 80 خولەک، لە هەمان کاتدا پاراستنی 70٪ لە کارایی سەرەکی خۆی بۆ 500 خول. گسکی کارەبایی سامسۆنگ Jet 60 Pet دەتوانرێت هەڵبگیرێت و بارگاوی بکرێتەوە بە ئاسانی بە بەکارهێنانی سەکۆی بارگاوی 2 لە 1 کە دەتوانرێت بە ئاسانی بۆ هەر ماڵێک ڕێکبخرێت.

ئاسان خاوێنکردنەوەی گسکەکە
دەتوانرێت پارێزگاری بکرێت لە خاوێنی سەبەتەی خۆڵی 0.8 لیتری بە شێوەیەکی تەندروست و گسکەکە لە خۆڵ بەتاڵبکرێت و بە ئاسانی بشۆردرێت.

Top