دانا جەبر: كاری عەقاراتیش دەكەم

دانا جەبر: كاری عەقاراتیش دەكەم

خانمە ئەكتەری سووری دانا جەبر رایگەیاند ئەو گەیشتووەتە ئاستێك كە ئیتر گوێ بە رەخنە نادات، چونكە پێش خۆیشی زۆربەی ئەكتەرە گەورەكانیش رووبەڕووی رەخنە بوونەتەوە.
جەبر زیاتر گوتی: «من زۆر كۆمێنتە نەرێنییەكان ناخوێنمەوە، چونكە بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی رەخنە لە خەڵكی دەگرن، ئەوانەن كە ناخیان پڕە لە رق و كینە و، ئیرەیی بە سەركەوتنەكانی كەسانی دی دەبەن، بۆیە هەمیشە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن كە بچووكترین هەڵەی لێ ببینن، بۆ ئەوەی بیكەنە مانشێت و سۆشیال میدیا و لاپەڕە و ویبسایتەكانی خۆیانی پێ پڕ بكەنەوە و، لەسەر حیسابی كەسانی دیكە خوێنەر بۆ خۆیان زیاد بكەن».

سەبارەت ئەو دیمەنەی كە لە كارێكی هونەریدا رەخنەیان لێی گرت دەڵێت: «لەو گرتەیەدا من رۆڵی كچێكی بەدەویم بینی، لە كاتی خۆ شۆردندا كراسێكی كورتم لەبەر كرد، بەڵام كامیرا تەنیا قاچەكانی منی نیشاندا، بۆیە ئەوانە بڵاویان كردەوە گوایە من خۆم رووت كردووەتەوە و، ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا بڵاوبكرێتەوە و چیرۆكی جۆراوجۆری لەسەر بنووسن، كە هەموویان دوورن لە راستییەوە».
دانا سەبارەت بە سەرچاوەی بژێویی ژیانی خۆی گوتی: «جگە لە كاری نواندن و پێشكەشكردنی ریكلام، هەندێك جار لە رێگای چەند هاوڕێیەكەوە خانوو و زەوی دەكڕم و دەفرۆشمەوە».
سەرچاوە: https://madapost.net/

Top