گەشتیارێكی ئێرانی 102 کەپسولی تریاک قوت دەدات

گەشتیارێكی ئێرانی 102 کەپسولی تریاک قوت دەدات

 

گەشتیارێكی ئێرانی لە شاری ئاغری تورکیا بە تۆمەتی  گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا، ئەو گەشتیارە بەناوی مێهران .ن. یەک کیلۆ و ١٢٦ گرام تریاکی بە قوتدانی کەپسول لە گەدەی هەڵگرتبوو.

پۆلیسی تورکیا لەسەر ڕێگای گشتی ئاغری - ئەرزرۆم پاسێکی سەرنشینیان ڕاگرت و لەکاتی گەڕان و پشكنینی سەرنشینانی پاسەکە گومانیان لە یەکێک لە سەرنشینان كرد، لەكاتی پشكنین بە رادیۆگرافی ، دەركەوت كە گومانلێکراوەکە ماددەی هۆشبەری لە گەدەدا هەڵگرتوە بە قوتدانی کەپسول کە تریاکی تێدایە.

تۆمەتبارەكە دەست بەسەر كراوە و گوازراوەتەوە بۆ فەرمانگەی داواكاری گشتی.

لە ڤیدیۆیەکدا پڕۆسەی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن بڵاوکراوەتەوە، قۆناغی "شوشتنی کەپسولەکان لە گەدەی تۆمەتبارەکە و دانانیان لە جانتایەکی پلاستیکیدا" پیشان دەدات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top