گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە كەشی گەرم

گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە كەشی گەرم

گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە گەرمی و كەشی گەرم Heat illness بەتایبەتی هیلاكبوون بە گەرمی Heat exhaustion و خۆربردن، یان گەرمابردن Heat stroke پێویستییان بە فریاگوزاریی خێرا هەیە. حاڵەتەكە زیاتر دوچاری كەسانی 65 ساڵ و بەسەرەوە منداڵانی تەمەن چوار ساڵ و بچووكتر دەبێت، هەروەها تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ زیاتر رووبەڕووی هیلاكیی گەرمی و خۆربردن دەبنەوە. نیشانەكانی هیلاكی بە گەرما: سەرئێشە، سەرسووڕان و شێوان، كەمبوونەوە یان نەمانی ئارەزووی خواردن، زیاد ئارەقەكردن، شێدابوونی پێست، ئازار لە قۆڵ و قاچەكان، سك ئێشە، خێرابوونی هەناسە و لێدانەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش بۆ 38 پلەی سێلسیەس یان زیاتر، هەستكردن بە تێنووبوونی زۆر. نیشانەكانی گەرمابردن یان خۆربردن: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش بۆ 40 پلەی سیلسیەس یان بەرزتر، گەرمبوون و سووربوونەوەی پێست، سەرئێشە، سەرسووڕان، هێڵنج، دڵەكوتێ، لەهۆشچوون. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: خواردنەوەی بڕی باشی ئاو، بەتایبەتی لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیدا، وەرگرتنی دوشی سارد، پۆشینی جلی سووك و رەنگ كاڵ، رشاندنی ئاو بەسەر جل و پێستدا، خۆپاراستن لە بەركەوتن بە تیشكی خۆر لە نێوان كاتژمێر 11ی بەیانی تا سێی ی پاش نێوەڕۆ، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی سووك یان مامناوەندی.

 

 

Top