پاکستان داوا لە خەڵکەکەی دەکات چای کەمتر بخۆنەوە

پاکستان داوا لە خەڵکەکەی دەکات چای کەمتر بخۆنەوە

 

دەسەڵاتدارانی پاکستان داوایان لە خەڵکی پاکستان كردووە، بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چا بەمەبەستی یارمەتیدانی ئابووریی وڵاتەکەیان.

وەزیری پلاندانانی پاکستان لە لێدوانێكدا کە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە گوتی: داوا لە خەڵک دەکەم کە بە یەک یان دوو کوپ لە بەکارهێنانی چای کەم بکەنەوە بۆ یارمەتیدانی ئابووریی وڵات.

هەروەها پێشنیاری ئەوەشی کردووە، كە دوکاندارەکان لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارە دوکانەکانیان دابخەن بۆ ئەوەی کارەبا پاشەکەوت بکەن.

پاکستان بە گەورەترین هاوردەی چای جیهان هەژماردەكرێت، کە قەبارەی هاوردەکردنی چای ئەو وڵاتە لە سنووری 600 ملیۆن دۆلاری ساڵی ڕابردوو تێدەپەڕێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top