لە هیندستان و بەنگلادش 13 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاو و ڕووچوونی زەوییەوە لە ناوچە جیاجیاکانی هیندستان و بەنگلادش بەلایەنی کەم 13 کەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها دوێنێ 9 کەس بەهۆی لافاوەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ولایەتی ئەسام لە هیندستان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی حکومەتی هیندستان، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 1 ملیۆن و 800 هەزار کەس بەهۆی لافاو و ڕووچوونی زەوییەوە کە لە ویلایەتەکە بەردەوامە، زیانیان بەرکەوتوە.
هەروەها زیاتر لە 108 هەزار کەس پەنایان بۆ کامپەكان بردووە.
نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی ئاسام « هیمانتا بیسوا سارما »، کۆبووەتەوە و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی قوربانییەکان دەدات.
چوار کەس لە بەنگلادش بەهۆی لێشاوەوە گیانیان لەدەستدا.
هەروەها بەهۆی بارانی زۆر و داڕمانی زەوی لە چاتیگرام کە شارێکی بەندەری باشووری بەنگلادشە، بە لایەنی کەم 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 200 کەس بە هۆی داڕمانی زەوی لە ناوچەکانی بەرزایی شارەکە گیانیان لە دەستداوە کە کوشندەترینیان لە ساڵی 2007بووكە بەلایەنی کەم 127 کەس کوژراون و بێسەروشوێن بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل