لە شاری سلێمانی دكتۆر (فازڵ جاف) سیمینارێك ساز دەكات
بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ, لە شاری سلێمانی شانۆكار و نووسەر و دەرهێنەر دكتۆر (فازڵ جاف) سیمینارێك ڕێكدەخات .
ئەم سیمینارە كە لە ژێر ناونیشانی (ئەندێشەی داهێنەرانەو بیركردنەوەی ڕەخنەیی)دەبێت,بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 19/6/2022 كاتژمێر 5ی ئێورە لە كافتریای سینەما سالم بەڕێوە بچێت .