لێدوانی پارێزەرێك دەربارەی دەستگیركردنی سۆنیا بەیتوشی

لێدوانی پارێزەرێك دەربارەی دەستگیركردنی سۆنیا بەیتوشی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی 16/6/2022 لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وچەند سەرچاوەیەك هەواڵی دەستگیركردنی كچە گۆرانیبێژ و مۆدێل (سۆنیا بەیتوشی) بڵاوبۆوەو دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا .

تاوەكو ئێستا سۆنیا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە, بەڵام پارێزەر (زانا نەبەز ئەحمەد) بە گۆڤاری "گوڵان"ی ڕاگەیاند كە سۆنیا بەیتوشی لەسەر مادەیەكی یاسایی دەستگیر كراوە .

لەم بارەیەوە ئەم پارێزەرە دەڵێت..

روونکردنەوەیەک بۆ ڕایی گشتی لەسەر ڕاگیرانی هونەرمەند سۆنیا بەیتوشی..باس لەوە دەکرێت هونەرمەند سۆنیا بەیتوشی لەسەر تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر ڕاگیراوە بریکاردارم سۆنیا بەیتوشی لە لایەن ئاسایشی گشتی بەپێی ماددەیەک تایبەت راگیراوە تاوەکو ئێستا ماددەکەی دیاری نەکراوە لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی ئاسایش دەکەین بە نیشاندانی رەزامەندی بۆ چوونە ناو دۆسیەکەوەو ئەوەی باس دەکرێت گوایە هەوڵ هەیە لەلایەن کوڕە بەرپرسێک بۆ ئازادکردنی ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە چوونکە ئێمە باوەڕی تەواومان هەیە بە دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم و سەروەری یاسا .

پارێزەر/زانا نەبەز احمد

Top