ڕۆژنامەنووسێکی یەمەنی تیرۆرکرا

ڕۆژنامەنووسێکی یەمەنی تیرۆرکرا

 

ڕۆژنامەنووسێکی یەمەنی لە شاری عەدەنی باشوور تیرۆر كرا، ئەو ڕۆژنامەنووسە بەناوی "سابر نعمان ئەلحەیدەری" کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ژاپۆن کاری کردووە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

ئەلحەیدری لە تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلەکەی لە گەڕەکی کابوتای سەربە پارێزگای ئەلمەنسورە لە عەدەن كوژرا.

پارێزگای عەدەنی باشوور کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی یەمەن و هێزەکانی سعودیە و ئیماراتەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، جاروبار دیمەنی تەقینەوەی لێ ئونجام دەدرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top