لەیلا فەریقی ئامادەی نمایشی شانۆیی (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) دەبێت

لەیلا فەریقی ئامادەی نمایشی شانۆیی (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) دەبێت

خانمە هونەرمەندی كورد (لەیلا فەریقی) ئامادەی نمایشی شانۆگەری (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) بوو لە شاری هەولێر .

لەیلا فەریقی لە نوێترین دەركەوتنیدا لەگەڵ ئاوازدانەری كورد (هەوڵكەوت زاهیر) لەشاری هەولێر ئامادەی نمایشی شانۆگەری دواڕۆژەكانی بابلۆ بوون .

لەیلا فەریقی ئامادەی نمایشی شانۆیی (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) دەبێت

دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی 55 ڕۆژ لە نمایشی بەردەوام بوو,شانۆگەری (دواڕۆژەكانی بابلۆ) لە هەولێر دەستی پێكرد و بڕیارە بۆ ماوەی یەك مانگ ڕۆژانە كاتژمێر 6ی ئێوارە لە هۆڵی میدیا لە نمایشكردنی بەردەوام بێت .

شانۆگەری (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) كە تۆڕی میدیایی ڕووداو سپۆنسەری نمایشەكەیە, بەرهەمێكی كۆمێدی و موزیك ئامێزە, (شوان كەریم) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو سۆران عوسمان و كۆمپانیای سۆ ماركێتینگ بەرهەمهێنەری ئەم كارە هونەرییەن,هەروەها لەم شانۆگەرییە رێشان حەمۆ و رووبار خالید و سۆران ئەكرەم و تاهیر عەبدولواحید وهەنار كەریم و ژمارەیەك ئەكتەری كورد ڕۆڵی تێیدا دەگێڕن .

ئاسۆ كاكەیی

لەیلا فەریقی ئامادەی نمایشی شانۆیی (دوا ڕۆژەكانی بابلۆ) دەبێت
Top