ئەندازیارانی یابانی "ڕۆبۆتی بزنی كێوی" یان بنیادنا بۆ یارمەتیدانی بەساڵاچووان

ئەندازیارانی یابانی

 

ئەندازیارانی پیشەسازیی یابانی دوایین داهێنانیان ئاشکرا کرد، كە ڕۆبۆتێکی چوار پێیە بەناوی " ڕۆبۆتی بزنی كێوی "، کە وابڕیارە ببێتە یارمەتیدەری بەساڵاچووان، ئەم جۆرە بزنە كێوییە لە چیاکانی ئەوروپا، ئاسیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دەژی.

نموونەی سەرەتایی دروستکراوی ئەم ڕۆبۆتە بۆ جوڵاندن لە زەوییە زبرەکان و گواستنەوەی کەلوپەلە قورسەکان دیزاین کراوە، هەروەها ئەم ڕۆبۆت-بزنە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ هەڵگرتنی مرۆڤ و ئەنجامدانی ئەرکی مرۆڤ.

یابان بایەخێکی تایبەتی هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ یارمەتیدانی بەساڵاچووان بەهۆی تەمەنی دانیشتوانیەوە.

یابان یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووە پیشەسازییەکانی جیهان بەڵام بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە کێشەی گەورەی ئابووری و سیاسی  بۆ ئەو وڵاتە دروست دەکات.

نزیکەی لە سەدا 30ی دانیشتوانی یابان تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە کە زۆرینەیان ژنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top