فرمێسك بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

فرمێسك بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (فرمێسك حافیز) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی هونەری بەناوی(كیژێكی كوردم) بڵاوكردەوە كە فرمێسك خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووەو (دڵزار عابدی) كاری لەسەر موزیكی بەرهەمەكە كردوە,هەروەها (فەیروز ویسانلۆو) بە ئامێری موزیكی گیتار تێیدا بەشدارەو (ئۆریا ئیوەك) ڤیدیۆی كلیپەكەی ئەنجامداوە .

لەبارەی ئەم كارە هونەرییەو پەیامی نێو ئەم گۆرانییە فرمێسك ڕایگەیاند: زۆر سەیرە کە هەموو ژنانی کورد لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەبێت هەوڵ بدەن بیسەلمێنن کە ژنن، کە تو‌دەبێت دووەم نبیت ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هێشتا لە شەڕداین، کە ژن واتە من تەنها لە ڕووی جەستەییەوە جیاوازم لە پیاو ،سەرەڕای هەموو پشتگوتنیک منی ژن هێشتاش خەبات دەکەم بۆ ئەوەی ژنم چونکە لەڕووی عەقڵ و جیاوازیم لەگەڵ پیاو نیە، هەروەها عاشق دەبم، حەزم لە ئازادبوونە، حەزم لە خوشەویستیە .
ئەم گۆرانییە تایبەتە بە هەموو ئەو ژنانەی کە خوێنیان بە ناڕەوا ڕژاوەو و دەڕژێت.
بۆ ژن، بۆ ژیان،بۆ ئازادی

فرمێسك حافیز كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە خاوەنی ئەڵبۆمی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆ كلیپە, یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی كە بە دەنگی داكۆكی لە مافی ئافرەت دەكات و هەر بەرهەمێكی ئەم خانمە پەیامێكی تایبەت بە خۆی هەیە, كە نموونەی دیاری ئەو بەرهەمانەش بریتین لە گۆرانی (هونەرمەند-ئەسیر-مەی-تارمایی) .

ئاسۆ كاكەیی

Top