ئێران و ڤەنزوێلا پلانێكی درێژخایەنی هاوكارییان بۆ (20) ساڵ  واژۆ كرد

ئێران و ڤەنزوێلا پلانێكی درێژخایەنی هاوكارییان بۆ (20) ساڵ  واژۆ كرد

 

هەر دوو حكومەتی ئێران و ڤەنزوێلا پلانی هاوکاریی (20) ساڵەیان لە تارانی پایتەخت واژۆ کرد، بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەو دوو وڵاتە لە نێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهاندان و لەگەڵ سزاکانی ئەمەریکادا دەجەنگن کە هەناردەکردنی نەوتی پەکخستوون.

 

هەر یەكە لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوتا ڤەنزوێلییەکەی نیکۆلاس مادورۆ لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە ئامادە بوون، كە وەزیرانی دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان و ڤەنزوێلا کارلۆس فاریا واژۆیان كرد ، ڕێوڕەسمەكەش لە کۆشکی سەعدابادی تارانی پایتەخت بەڕێوە چوو.

 

ئەم پلانە چەند خاڵێك لە خۆ دەگرێت، لەوانە: هاوکاری لە بوارەکانی نەوت، پترۆکیمیایی، بەرگری، کشتوکاڵ، گەشتیاری، ڕۆشنبیری، هەروەها چاککردنەوەی پاڵاوگەکانی ڤەنزوێلا و هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵسازیی ئێرنا، مادورۆ و ڕەئیسی دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ڕادەستکردنی دووەمین کەشتی لەو چوار کەشتییە نەوت هەڵگرەی کە بە قەبارەی ئەفراماکسە بە ڤەنزوێلا بەشداریان کرد، کە توانای هەڵگرتنی هەر بارێکی کەشتییەکە 800 هەزار بەرمیلە کە لە کۆمپانیای SADRA ی ئێران داوایان کردووە.

Top