بۆ یەكەمجار..چیا مەدەنی بەشێوەزاری كەلهوڕی بەرهەمێكی بڵاوكردەوە

بۆ یەكەمجار..چیا مەدەنی بەشێوەزاری كەلهوڕی بەرهەمێكی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری كورد(چیا مەدەنی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەزاری كەلهوڕی بڵاوكردەوە .

چیا مەدەنی گۆرانی(تووفان دوری) لە چانێڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە تراكێكە لە ئەڵبۆمی باران,تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن(میهراب ئاقایی) نووسراوەتەوەو چیا مەدەنی خۆی لەگەڵ دانانی ئاوازەكەی كاری دابەشكردنی ئەنجامداوە .

لەبارەی ئەم كارە نوێیەی,چیا مەدەنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند: یەکەمجارە بە زاراوەی شیرینی کەلهوڕی بەرهەمێک ئامادەبکەم. هیوادارم توانیبێتم هەست و سۆزی خۆم بۆ ئەم دەڤەرە ئازیزە بە باشی دەربڕیبێت.

چیا مەدەنی كە خاوەنی ژمارەیەك ئەڵبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, ئەم هونەرمەندە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو لە ئێستادا لە ئەوروپا دەژێت و زۆربەی كارەكانی لە وڵاتی سوید ئەنجام دەدات,لە مانگی ئاداری ئەمساڵ (چیا مەدەنی) ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (باران)بڵاوكردەوە كە 10 تراك گۆرانی لەخۆ دەگرێت, چیا مەدەنی تێكستی 4 تراكی ئەم ئەڵبۆمەی نووسوەتەوەو هەر خۆیشی كاری لەسەر ئاواز و دابەشكردنی زۆربەی تراكەكانی نێو ئەم ئەڵبۆمەی ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top