ئەلیسا لە بەڕێوەبەری كارەكانی جیابۆوە

ئەلیسا لە بەڕێوەبەری كارەكانی جیابۆوە

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوتەوە, (ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی لە بەڕێوەبەری كارەكانی جیا بۆوتەوە .

بەپێی ماڵپەڕی ئی تی ئەلعەرەبی هاتووە كە ئەلیسا بە بێ كێشەو گرفت لە (ئەمین ئابی یاغی) جیابۆوتەوە,بەڵام بەو مانایە نییە كە پەیوەندییان تەواو نەمابێت, بەڵكو ئەم بەڕێوەبەرەی كار دەكات بۆ ئامادەكردنی ئەو ئاهەنگ و كۆنسێرتانەی كە ئەلیسا ئەنجامی دەدات .

لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە هەرچی گرێبەست و ڕێكەوتنی هونەرییە,ئەوا ئەلیسا خودی خۆی ئەنجامی دەدات و كاری لەسەر دەكات .

هەروەها ئەلیسا لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, كورتە ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە بەشێك لە كۆنسێرتەكەی كە لە كوێت بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی (وائل كەفووری) بەڕێوەچوو, هەروەها ئەلیسا لە بەشی ستۆری بەشێك لە گەشتەكەی بڵاوكردەوە كە لەناو فرۆكەخانەیە لەگەڵ هەریەك لە (وائل كەفووری) و (ئەمین ئابی یاغی).

ئاسۆ كاكەیی

ئەلیسا لە بەڕێوەبەری كارەكانی جیابۆوە
Top