ئێران دوو کامێرای چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داخست

ئێران دوو کامێرای چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داخست

حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، دوو کامێرای سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی داخستووە، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەکانی  لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکادا.

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئێران تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە قەبارەیەکی بەرفراوان و بەداخەوە ئەو ئاژانسە چاوپۆشی لەو هاوکارییە نەکردووە، بە گوێرەی ئاژانسەکە کە ئەمەش تەنیا بۆ نیازپاکیی ئێران دەگەڕێتەوە، بەڵکو بەهەمان شێوە". بە ئەرکێک دەزانێت بۆ ئێران".

 ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، ئەو ڕێکخراوە ئێرانییە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە "کامێراکانی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە یەکێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پچڕاون".

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە ئەمەریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی کە لایەنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانن (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ڕابردوو، دەقی بڕیارنامەیەکیان ڕەخنەییان لە هاوکاری نەکردنی ئێران خستە بەردەم ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە لای خۆیەوە محەمەد ئیسلامی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی كردەوە كە "ئێران هیچ چالاكییەكی نهێنی و تۆمارنەكراوی ئەتۆمی و شوێن و چالاكییەكی نەناسراوی نییە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە "ئەو بەڵگەنامانەی پێشكەش كراون ساختەن، ئەمەش هەنگاوێکی سیاسییە بۆ ئەوەی زۆرترین فشار بخاتە سەر تاران”.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

Top