ئۆفەری تایبەتی ساردکەرەوەی دەرگای فەڕەنسی

ئۆفەری تایبەتی ساردکەرەوەی دەرگای فەڕەنسی

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئۆفەری تایبەتی خۆی لەسەر ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی لە بازاڕی عێراقدا ڕاگەیاند. بە پێی سامسۆنگ، ئۆفەرەکە بەدەستهێنانی گسکی کارەبایی وایەرلێسی 0.25 لیتری بێبەرامبەر لەخۆ دەگرێت لە کاتی کڕینی ساردکەرەوەی دەرگای فەڕەنسی 470 لیتری سامسۆنگ کە بە ڕەنگی ڕەش و زیویی بەردەستە.
ئەم ئۆفەرە نوێیانە لە پەرۆشی سامسۆنگە بۆ دابینکردنی باشترین بەرهەم و نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کڕیارەکانی، ئەمە جگە لە بایەخدانێکی زۆری بە بازاڕی عێراقی.
شایەنی ئاماژەپێدانە کە ساردکەرەوەی دەرگای فەڕەنسی سامسۆنگی 470 لیتری تایبەتمەندی زۆر نایابی تێدایە، کە پارێزگاری کردن لە شێداری و تازە مانەوەی خواردنەکان مسۆگەر دەکات لە ساردکەرەوەکەدا بۆ ماوەیەکی درێژتر بە دوو هێندە، چونکە تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی دووانەی Twin Cooling Plus™‎ ڕێگەت پێدەدات کە پلەی گەرمی و ڕادەی شێی ساردکەرەوە و بەفرگر بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێکبخەیت. سەرەڕای ئەوەش خواردن لە هەلومەرجێکی باشتردا بە شێیی بەرزتر لە ساردکەرەوەدا دەهێڵێتەوە و ڕێگری دەکات لە گۆڕینی تام بە ڕێگەگرتن لە تێکەڵبوونی بۆنەکان. هەروەها بە دیزاینێکی شێوە جوان و سەردەمیانە تایبەتە.
سەرەڕای ئەوەش، ساردکەرەوەکە تایبەتمەندی Power Cool وPower Freeze هەیە، کە Power Cool هەوای ساردی زۆر چڕ بۆ ناو ساردکەرەوەکە دەردەکات بۆ ساردکردنەوەی خواردن و خواردنەوەکان بە خێرای زۆر. و تایبەتمەندی Power Freeze هەروەها هەوای ساردی بەهێز بۆ بەفرگرەکە دەردەکات. کە سەرسوڕهێنەرە بۆ بەستنی خواردنەکان خێراتر بەتایبەتی ئەگەر بڕی ئەو خواردنانەی کە دانراون بۆ بەستن لە کاتی ئاسایی زیاتر بێت، لەگەڵ خێرایی بەستنی قاڵبە سەهۆڵەکان.
و گسکی کارەبایی وایەرلێسی سامسۆنگی 0.25 لیتری دیزاینە نموونەییەکان و تایبەتمەندیە نایابەکان تێکەڵ دەکات، بە شێوەیەک کە گسکەکە هێزێکی زۆر بە‌هێزی هەڵمژینی هەیە لەگەڵ بزوێنەری 170 واتی کە تایبەتە بە ‌هێزی هەڵمژینی بەرز کە 3 ئەوەندەی هێزی گسکی کارەبایی ئاساییە. و بە پاتری لیسیۆم بە هێزی 21.6 ڤۆڵت دەتوانێت بە بەردەوامی بۆ ماوەی 30 خولەک کاربکات. هەروەها تەکنەلۆژیای EZClean لەخۆ دەگرێت کە هەر تۆز و خۆڵێک یان پارچەیەکی گیرخواردوو لادەبات بە ئاسانی و بە تەندروستی وەکە قژ و مووی درێژ. و بۆ بەتاڵکردنەوەی سەبەتەی خۆڵ و پاشەڕۆکەی EZClean، هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت ئەوەیە کە قۆڵی و گسکی کارەبایی ڕابکێشیت و فڵچەی EZClean دەربهێنیت لە حەوزەکەی.
لەگەڵ ئەوەشدا، دیزاینی "بەکارهێنانی ئاسان" ڕێگەت پێدەدات کە زۆر ئاسانتر بجوڵێیت و بە هەوڵدانی کەمتر خاوێنی بکەیتەوە، وەک فڵچەیەکی سوڕاوەی 180 پلە دەتوانێت بە باشی لە بەربەستەکان بپێچێتەوە، لە کاتێکدا تایە گەورەکان جوڵەی نەرمتر و پتەوتر مسۆگەر دەکەن.
ئەم ئۆفەرە لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە عێراق بەردەستە، لە نێویاندا پێشانگای جۆراوجۆر و پێشانگای بریکارە فەرمیەکان و دابەشکەرانی ڕێگەپێدراو.

Top