ئەلیشا:هەندیک لە پیاوان مەترسیدارن

ئەلیشا:هەندیک لە پیاوان مەترسیدارن

زۆر جار ئەكتەر و گۆرانیبێژە ناودارەكان بە دەست ناسراوی و ناوبانگەوە دەناڵێنن و، بە ئاشكرا رایدەگەیەنن كە ناتوانن وەك هەر كەسێكی دیكە ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەر بەرن و دوچاری گرفتی جۆراوجۆر دەبنەوە، بەتایبەتی لە وێنەگرتن و بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی جۆراوجۆر لە میدیاكان دەربارەی ژیانی ئاسایی و تایبەتی خۆیان، بەڵام كچە ئەستێرە و ئاوازدانەری ئەمریكی ئەلیشا كیز دەڵێت كە پیاوان بە هۆی رێكوپێكی بەژن و باڵای گرنگیی زۆریان پێ دەدا، ئەمەش زۆر جار گرفتی بۆ درووست كردووە، لەم بارەیەوە ئەلیشا دەڵێت: «من ئەم هەستەم تاقیكردووەتەوە، بۆیە هەست بە ترسی ئافرەتان دەكەم كە بە هۆی توانجلێدانی پیاوانەوە تووشی دەبن، چونكە من لە شەقامەكانی نیۆیۆرك ئەمەم زۆر بینیوە، رەنگە ئەمەش بەهۆی شێوازی جلوبەرگەكانمەوە بێت كە تا راددەیەك سەرنجڕاكێش بوون»، ئەلیشا زیاتر دەڵێت: «زۆر هەستم بە غەریزەیەكی ئاژەڵانە دەكرد لەلایەن هەندێك پیاوەوە، ئەمەش منی زۆر ترستاند، بۆیە هەر كە دەستم بە كاری هونەری كرد ستایلی قژم گۆڕی و چیتر جلوبەرگی تەسكم لەبەر نەكرد، بۆ ئەوەی زۆر سەرنجی پیاوان بۆ خۆم رانەكێشم، بۆیە ئێستا كە لە جیاتی جێنزی تەسك جلوبەرگی بەرین لەبەر دەكەم، هەست بە جیاوازییەكی زۆر دەكەم لە تێڕوانینی پیاوان و رزگارم بووە لە توانجەكانیان.»

Top