بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە عەمبارێکی شاری سیتاکوندا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش بەلایەنی کەمەوە 22 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەبولكلام ئازاد بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوخۆی بەنگلادش لە لێدوانێکیدا گوتی: تا ئێستا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 450 کەسی دیکەش برینداربوون کە بەلانی کەم 40 کەسیان ئاگرکوژێنەوە و 10 كەسیش پۆلیسن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە سێ کەس لەوكەسانەی گیانیان لە دەست داوە ئاگرکوژێنەوەن.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و نزیکەی 600 کەس لەناو عەمبارەکەدا کاریان کردووە.
موئمن ڕەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی چیتاگونگ گوتی: "گڕی ئاگرەکە هێندە بەهێز بوو كە لەلایەن تیمەكانەوە بەزۆری كۆنتڕۆڵ دەكرا .
گوڵان: سەردار خەلیل