یەكەم پۆستەری فیلمی كوردی(تەمی بابا) ڕاگەیەندرا

یەكەم پۆستەری فیلمی كوردی(تەمی بابا) ڕاگەیەندرا

ئەگەر چی لە تەمووزی ساڵی ڕابردوو تیزەری فیلمی سینەمایی كوردی(تەمی بابا) بڵاوكرایەوە, بەڵام لە ئێستادا یەكەم پۆستەری فیلمەكە ڕاگەیەندرا و بڕیارە بەمزووانە لە سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت . 

كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمی (تەمی بابا) گەیشتە قۆناغەكانی كۆتایی و پۆستەری فیلمەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاگەیەندرا, ئەم فیلمە بەرهەمی كۆمپانیای مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە و (باهۆز نەسڕەدین) بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە. 

یەكەم پۆستەری فیلمی كوردی(تەمی بابا) ڕاگەیەندرا

تەمی بابا فیلمێكی سینەمایی كوردیە، لە ژانری دراما، تاوان و نهێنی. هەر یەك لە هەڵوێست محەمەد، هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان كەریم، كاڵێ ئازاد، ڕزگار باهیر، كاردۆ عەزیز,هەروەها هونەرمەندی گەورە شەماڵی عەبەڕەش ڕۆڵی تێدا دەبینن.

هەروەها (شكۆ فیتك)سیناریۆكەی نووسیوەو (ئەفشین شوكری) كاری موزیكی فیلمەكەی ئامادەكردووەو (میران عومەر) كاری مۆنتاژی ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top