تابلۆی مۆنالیزا شێوێندرا

تابلۆی مۆنالیزا شێوێندرا

یەك لە ئامادەبووانی نێو مۆزەخانەی (لۆڤەر) لە پاریسی وڵاتی فەرەنسا, دوای ئەوەی بە دزیەوە كێكێكی بە كرێم لەگەڵ خۆی دەباتە ناو مۆزەخانەكەوە هەڵدەستێت بە شێواندنی شووشەی سەر تابلۆ بەناوبانگەكەی (لیۆناردۆ داڤینچی)ی نیگاركێشی جیهانی .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لە ماڵپەڕی (cnn)بڵاوبۆوتەوە كەسەكە پیاوێكی تەمەن 36 ساڵەو لەسەر كورسییەكی جوڵاو خۆی وەكو كەمئەندام نیشانداوە, دوای دەستگیركردنی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ڕەوانەی بەشی دەروونی كرا, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە مۆزەخانەی لۆڤەر سكاڵای لەسەر ئەو كەسە تۆماركردووە .

لە ئێستادا گرتەی ئەم ڕووداوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕە جیهانییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, لە كۆتاییدا تابلۆكە بە پاكی مایەوەو هەر لەو گرتە ڤیدیۆیە پۆلیسێك دەستدەكات بە سڕین و خاوێنكردنەوەی چونكە بە شووشە ڕووپۆش كراوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top