سامسۆنگ لە کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان دەکۆڵێتەوە

سامسۆنگ لە کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان دەکۆڵێتەوە


هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بۆ هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ بازاڕە جیهانییەکان لەبارەی ستراتیژی گەشەکردن و دواهەمین ڕەوتی پیشەسازی و پەرۆشی بۆ تیشک خستنەسەر ئەو بەرهەمانەی کە خراونەتەڕوو و دەستکەوتە دیارە بەدەستهاتووەکان، تی ئێم ڕۆه، بەڕێوەبەری یەکەی کارەکانی مۆبایل سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای کرد و لەوێ لەگەڵ گەورە جێبەجێکاران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە بازاڕەکانی سامسۆنگ لە مەغریب کۆبۆوە.

لە سەردانەکەیدا، تی ئێم ڕۆه ستایشی دەستکەوتەکانی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای کرد لە یەکەی مۆبایلەکان، لەوانە بازدانی گەورە لە فرۆشتنی زنجیرەی S22 و دیدگای بۆ بەردەوامبوون.

لەو بارەیەوە، ، تی ئێم ڕۆه ڕایگەیاند: " دیدگای ئێمە ئەوەیە کە پێشڕەوی بەدەستبهێنین کاتێک باسەکە دێتە سەر داهێنانی ئەزموونی نوێی مۆبایل و سەرکەوتنی زنجیرەی گالاکسی S22 بەڵگەیەکی زیندووە بۆ ئەم پابەندبوونە. ئەمەش بەهۆی پەیڕەوکردنی ڕێبازێکە کە بەکارهێنەر دەکاتە ناوەند لە داهێناندا، کە جەخت لە گوێگرتن لە بۆچوونەکانیان دەکەینەوە و تێبینیەکانیان بەرز دەنرخێنین و هەموو ئەمانە بەکاردێنین بۆ دروستکردنی ئامێرێک بۆ دەوڵەمەندکردنی ژیانیان بە شێوازی مانادار.

و لەبارەی ڕاگەیاندنی سەرکەوتووی ئەم دواییەی زنجیرەی S22 لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئەلێکس لیم سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند: "کارەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو ساڵێک لە گەشەدایە و مۆبایلەکانی S22 فرۆشتنی بەرزیان بەدەستهێناوە. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ وەڵامدانەوەی کڕیارەکانمان، کە ڕەنگی داوەتەوە لە فرۆشتنی زیاتری مۆبایلەکە بە ڕێژەی 25٪ بەبەراورد بە زنجیرەی 1S2. هەرچەندە ڕازیکردنی کڕیاران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەغریب زۆر گرنگترە لە فرۆشتنەکان".

هەروەها سامسۆنگ لەم دواییەدا دیدگای خۆی بۆ بەردەوامبوون ڕاگەیاند و تی ئێم ڕۆه ڕاگەیاند: "ناتوانین سنورەکانی تەکنەلۆژیا بەرەوپێش بەرین بەبێ ئەوەی بزانین کاریگەری ئەوەی ئێمە دەیکەین لەسەر جیهانی دەوروبەرمان چیە. و لە ڕێگای دیدگای ئێمە لەژێر ناونیشانی "گالاکسی لە پێناو هەسارەیەک" سامسۆنگ کاریگەری ژینگەیی ئەرێنی دەخاتە دڵی داهێنانەکانیەوە. زنجیرەی گالاکسی S22 هەنگاوێکی گرنگ نیشان دەدات لەم گەشتەدا، چونکە S22 یەکەم مۆبایلی زیرەکە کە پلاستیکی دووبارە بەکارهاتووی تێدایە کە لە تۆڕە فرێدراوەکانی ناو زەریاکان دروستدەکرێن. ئێمە بەردەوام بووین لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە پلاستیکە وەک یەکێک لە پێکهاتە سەرەکیەکانی زنجیرەی تابلێتی گالاکسی S8 و زنجیرەی گالاکسی Book 2 Pro".

Top