ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی Jet Bot +

ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی Jet Bot +

 

(کوردستان، عێراق - 16ی ئایاری 2022): کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەردەستبوونی ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی Jet Bot + لە بازاڕی عێراق ڕاگەیاند بۆ ئەو بەکاربەرانەی کە دەگەڕێن بە دوای خاوێنکردنەوەیەکی ووردتر و کارا و تەندروست و ژیرانە، ئەم ئامێرە لە ئێستادا بەردەستە لە پێشانگاکان و پێشانگای دابەشکارانی و بریکارە فەرمیەکانی لەعێراق
ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی Jet Bot + تایبەتە بە توانای کارکردنی بە بەردەوامی بۆ 90 خولەک، و کۆنترۆڵکردنی لە ڕێگای وای فایەوە، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی بە دەنگ و جێبەجێکردنی فەرمانەکان لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەکەوە.
ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی Jet Bot + دیزاین کراوە بە هەستەوەری LiDAR کە دەتوانێت بە ووردی شوێنەکەی چاودێری بکات و ڕێگەکەی باشتر بکات بە پشکنینی ژوورەکە و کۆکردنەوەی زانیاری بوونی زەوی چۆڵ، بەمەش بە شێوەیەکی کارا دەجوڵێتەوە و هەموو شوێنی ماڵەکە دەکات بە تەواوی.
هەروەها گسکەکە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو تایبەتە بۆ ئاسانکردنی خاوێنکردنەوەی بەهێز بەهۆی بزوێنەری دیجیتاڵی ئینڤێرتەر کە توانای هەڵمژینی زیاد دەکات کە دەتوانرێت لە ڕێگەی سیستەمی کۆنتڕۆڵی هێزی زیرەکی ووزەکەیەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت. و بوونی فڵچەی زۆر کارامە کە هەر جۆرە زەویەک خاوێن دەکاتەوە، وەک فەرش و داری ڕەق، چونکە فایبەری وورد لەخۆ دەگرێت کە لە چنینی نەرم دروست کراوە، لەوانە پارچەی دژە کارەبایی، کە یارمەتی لابردنی قژ و تۆزی لکێنراو بە زەوی دەدات. ئامرازەکانی بڕینی کارامەیی کاردەکەن بۆ پارچە پارچەکردنی قژەکە بۆ نەهێشتنی کۆبوونەوەی بە دەوری فڵچەکەدا، بۆ دڵنیابوونەوە لە پرۆسەی پاککردنەوەکەی نەرمی و بەردەوام.
بۆ دەوڵەمەندکردنی هەموو ئەم تایبەتمەندی و سوودانە، وێستگەی Clean Station بۆ ئاسانکردنی بەتاڵکردنەوەی سەبەتەی خۆڵەکەی بە شێوەیەکی ئاسوودە و تەندروست، مانگی جارێک بۆ سێ مانگ، و ڕێگەدان بە لابردنی تەپوتۆز و خۆڵ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایAir Pulse ، لە کاتێکدا سیستەمی فلتەرکردنی فرە چین کاردەکات بۆ گرتنی 99,999٪ ی تۆزی وورد، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆزەکە نەگەڕێتەوە هەواکە جارێکی تر.
و بە بەکارھێنانی بەرنامەی SmartThings، بەکارهێنەر دەتوانێت شوێنی "ناوچەی قەدە‌غەکراو" یان دیواری خەیاڵی دروست بکات لەسەر نەخشەی ماڵەوە، بۆ ڕێگەگرتن لە گسکەکە لە چوونەناو ناوچە سنوردارەکان بەبێ دانانی بەربەستی ڕاستەقینە.
ڕۆبۆتی گسکی کارەبایی Jet Bot + لە سامسۆنگەوە دواتر لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەست دەبێت، لە نێویشیاندا پێشانگای جۆراوجۆر و پێشانگای بریکارە فەرمیەکان و دابەشکارانی ڕێگەپێدراو.

Top