باره‌گاى بارزانى ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

باره‌گاى بارزانى ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

باره‌گاى بارزانى له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، چه‌ند لێدوانێكى دروستكراو به‌ ناوى سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، بابه‌ته‌كه‌ش دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/5/2022، باره‌گاى بارزانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ ڕاى گشتى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا، لێدوانێکی دروستکراو بە ناوی سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کراوتەوە، لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە".

Top