مهسرور بارزانی له ساڵوهگهڕی شۆڕشی گوڵاندا، پیرۆزبایی له سهرۆك بارزانی و پێشمهرگه قارهمانهكان و كهسوكاری شههیدان و بهشداران.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 26/5/2022، مهسرور بارزانی، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و رایگهیاند: بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بەشدارانی شۆڕشەکە و کەسوکاری سەربەزری شەهیدان دەکەم.
له پهیامهكهدا، ئاماژهی بهوهش كردووه: شۆڕشی گوڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول، خەونی دوژمنانی کوردستانی لەگۆڕنا کە دەیانویست گەلی کوردستان لە ناوببەن، بۆیە پەیامێکی بەهێزی گەلی کوردستان بوو کە ستەم و داگیرکاری ڕەت دەکاتەوە و هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی نابێت، لەم پێناوەشدا قوربانییەکی زۆر درا و چەندین داستان و نەبەردی مەزنیش لە مێژووی خەباتی گەلی کوردستاندا تۆمار کران، دیارترینیان داستانی مێژوویی خواکوڕک بوو بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا، رایگهیاندووه: ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی ساڵڤەگەڕی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، کە خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو پاراستن و بەرگریگردن لە دەسکەوت و دامەزراوە شەرعییەکانی، بەردەوامە و پێویستە خەڵکی کوردستان بە هەموو لایەن و پێکهاتەکانیەوە، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی بکات کە بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون .
ئاماژهی بهوهش كردووه: لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی هەموو پێشمەرگە قارەمان و بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە ، لە سەرووشیانەوە شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی کوردستان.