لە هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە ئەمریکا 21 كەس گیانیان لە دەستدا

لە هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە ئەمریکا 21 كەس گیانیان لە دەستدا

 

 

 

رولاند گوتیرز سیناتۆری تەکساس لە لێدوانێکیدا بۆ « سی ئێن ئێن »، گوتی: " لە هێرشێكدا بۆ سەر قوتابخانەیەكی سەرەتایی لە تەکساس ژمارەی قوربانیان بۆ 21 کەس بەرزبووەوە، کە 18 منداڵ و 3 گەنجی تێدایە.

ئەو گوتی، پۆلیسی ئەو وڵاتە لە دواین بارودۆخ ئاگاداری کردینەوە، هەروەها هێرشبەرەکە ناوی «سالوادور راموس» تەمەنی 18 ساڵ بوو و کوژراوە.

ئەوهێرشە وەک کوشندەترین هێرشە بۆ سەر قوتابخانە لە مێژووی تێکساس تۆمار کرا، لە دوای هێرشی سەر قوتابخانەی سەرەتایی سندی هوک لە کنتیکت لە ساڵی 2012 کە 28 کەس کوژران، ئەمە دووەم هێرشی كوشندەیە لەو وڵاتەدا.

بەرپرسانی فیدرال و ئاسایشی نەتەوەیی تێکساس بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو هێرشە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریكا ، لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، هاوخەمی و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکە کرد  و ئاماژەی بە زیادبوونی توندوتیژییەکانی چەک لە وڵاتەکەدا كرد.

هەروەها داوای لە کۆنگرێس کرد کە فرۆشتنی چەک لە وڵاتدا ڕێکبخرێت ئەم جۆرە هێرشانە لە ناوچەکانی دیکەی جیهان دەگمەنن کەواتە بۆچی ئەمە لە ئەمریکا ڕوودەدات؟

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل  

Top