بۆنام بەدوای كەسێكدا وێڵە

بۆنام بەدوای كەسێكدا وێڵە

زۆر جار دۆزینەوەی ئەكتەرێك بۆ بینینی رۆڵی پاڵەوان لە فیلمێك، یان زنجیرە درامایەكدا كارێكی زەحمەت بێت بۆ دەرهێنەر، بەپێی ئەو سیفات و تایبەتمەندییانەی كە ئەو دایناوە بۆ رۆڵەكە و، وەك ئەوەی لە سیناریۆكەدا هاتووە، بەڵام (بۆنام باندی) وەك ئەكتەر ئێستا تووشی هەمان گرفت بووەتەوە و وێڵە بەدوای كەسێكدا كە ئەو پێی رازی بێت بۆ بەشداریكردن لەگەڵیدا، لە فیلمی داهاتوویدا.

بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە بە ئاشكرا رایانگەیاندووە كە رازیكردنی بۆنام كارێكی زۆر سەختە، چونكە ئەوكەسانەی پێشنیاریان كردووە، ئەو پێیان رازی نییە، هەرچەندە زیاتر لە 1000 كەس بەشدارییان لە تێستێكی تایبەتدا كردبوو، كە بۆنام مەرجەكانی دانابوو، ئەمە وێڕی ئەوەی كە هەندێكیشیان لە بواری نواندندا زۆر بەتوانا بوون و، پێشتریش بەشدارییان لە كاری هونەریی دیكەدا كردبوو و، زانیاریشیان دەربارەی مێژووی سینەمای هیندی زۆر بووە و چاوەڕێی پاشەڕۆژێكی پرشنگداریان لێ دەكرێت، دوای ئەوەی تیمی فیلمەكە نەیانتوانی بە هیچ شێوەیەك بۆنام رازی بكەن، ناچار بوون لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرەوە بانگەوازێك بڵاو بكەونەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو پاڵەوانەی مەبەستیانە، سەرچاوە نزیكەكان لە تیمی فیلمەكە رایانگەیاند كە كەسایەتیی بۆنام لەو فیلمەدا زۆر گەرم و ورووژێنەرە، بۆیە پێویستە ئەو كەسەی لە بەرامبەریدا رۆڵەكە دەبینێت، بە هەمان شێوە بێت، بۆ ئەوەی فیلمەكە سەركەوتوو بێت، هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ماڵپەڕێكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە تەرخان كراوە و، هەر كەسێك بیەوێت بەشداری بكات، پێویستە ڤیدیۆیەك بۆ ماڵپەڕەكە بنێرێت و تێیدا چەند تێست و جووڵەیەكی هونەری ئەنجام بدات، دوای ئەوەی بۆنام ڤیدیۆكان دەبینێت بڕیاری لەسەر دەدات.

Top