بەهێزکردنی تەلەفزیۆنەکانی Neo QLED 8K بە سێ تایبەتمەندی گرنگ

بەهێزکردنی تەلەفزیۆنەکانی Neo QLED 8K بە سێ تایبەتمەندی گرنگ

سامسۆنگ ناوبانگی جیهانی هەیە بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لە بواری پەرەپێدانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن، و ئامانجی هەر ساڵێکیەتی بۆ باشترکردنی کوالێتی وێنە لە نوێترین ئامێرەکانی Neo QLED 8K و MICRO LED. ئەگەر بابەتەکە لەبارەی کۆنتڕۆڵی ڕووناکی دواوە بێت یان ئاستی جیاوازی ڕەنگ یان شێوەپێدان و چاککردنی قووڵایی، ئەوا هەموو تایبەتمەندیەکانی سامسۆنگ پێکەوە کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی کوالێتی وێنەی ڕاستەقینە.
تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵەی تەلەفزیۆنی Neo QLED 8Kی ئەمساڵ دڵنیای گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی زیاتر دەکات کە تا ئێستا هەبووبێت، و کوالێتیان دەباتە ئاستێکی تر. لەگەڵ وەشانی نوێی چارەسەرکەری Neural Quantum Processor 8K، و تایبەتمەندی نوێی بەرزکردنەوەی زیرەکی دەستکرد و کارپێکردنی پێوەری نوێ، بینەران چێژ لە ئەزموونێکی ڕاستەقینە دەبینن لەسەر شاشەکە، کە دڵنیایی لە ئاسانی بەڕێوەبردنی ئەزموونی خۆیان دەکاتەوە بە بەشێوەیەک کە لە جێی چاوەڕوانییەکانیاندا بێت.
بۆ تێگەیشتنی تەواو لە تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندیەکانی وەشانی ئەمساڵی شاشەی Neo QLED 8K، ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی وێنەی داینامیکی دەیخاتەڕوو بۆ ڕوونکردنەوەیان باشتر.
دیارکردنی جیاوازی ڕەنگ لە جۆری 14 بت

پانێڵەکانی ئامێری Neo QLED 8K کە ئەمساڵ ڕاگەیەندران بۆ پێشکەشکردنی ووردەکاریی بەرزە بۆ جۆرە جیاوازەکانی دیمەنەکان، لەگەڵ تایبەتمەندی دەستنیشانکردنی جیاوازی ڕەنگ بە ئاستی 14 بتی کە تازە زیادکراوە لەسەر بنەمای کۆنترۆڵی 14 بتی کە پار ساڵی 2021 ڕاگەیەندرا. بەم شێوەیە، ئێمە شاشەیەکی 8Kی نوێمان دەستکەوت کە توانای پیشاندانی کوالێتی وێنەی زۆر بەرزتر لە ئاسایی هەیە، لەگەڵ جیاوازی زیاتر و کۆنتڕۆڵی ووردەکاریەکان. و جیاوازی نێوان مۆدێلەکانی Neo QLED 8Kی ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ دەردەخات. تەنانەت لەگەڵ تایبەتمەندیە هاوشێوەکان، وەک گڵۆپی LED بچووک و ناوچە سێبەرەکان، ئامێرەکە دڵنیای دەکاتەوە کە بینەران بە ووردی لە دیمەنە ئاڵۆزەکان تێدەگەن، و ئەم تایبەتمەندیە پێشتر بەردەست نەبوو. وەک لەسەرەوە باسکرا، ناسینەوەی جیاوازی 14 بتی ڕێگەت پێدەدات کە ووردەکاریەکانی سەر ڕووی ئاوەکە و تەنانەت بەردی ژێر ئاوەکانیش ببینیت.
تایبەتمەندی باشکردنی قووڵایی ڕاستەقینە

کاتێک چاوەکانت سەرنجی بونەوەرێک دەدەن، ئەوە لە ڕەهەندە جیاوازەکانی دەیبینێت، و تیشک دەخاتە سەر لایەنە تیژەکانی وێنەکە و ڕوونی و پێکێنەرەکانی بە پاراستنی باکگراوندەکە. چارەسەرکەریNeural Quantum Processor 8K لەسەر ئامێری Samsung Neo QLED 8K 2022 بە شێوەیەکی زۆر هاوشێوە کار دەکات لەگەڵ تایبەتمەندیە نوێیەکەی بە ناوی " تایبەتمەندی باشکردنی قووڵایی ڕاستەقینە" بۆ زیادکردنی جیاوازی گشتی لە وێنەکەدا، و دەرخستنی لایەنەکانی ئەو شتانەی کە پیشانی دەدات، کە دەبێتە بەخشینی هەستێکی قووڵی زیاتر، وە وا لە وێنەکان دەکات کە دیار بن.
وەک لەم نموونەیەدا دیارە، تایبەتمەندی باشکردنی قووڵی ڕاستەقینە بە شێوەیەکی سرووشتی چاوەکانی بینەران ئاڕاستە دەکات بۆ سەرنجدان لەسەر شتە پیشاندراوەکان، بۆ هەستکردن بە قووڵی ڕاستەقینە و جیاکردنەوەی گیاندارەکە لە پشتەوە.
ڕێکخستنەوەی زیرەک

لەگەڵ پەرەپێدانە نوێیەکانی ئەمساڵ بۆ کوالێتی وێنە، بینەر هەست بە هەستێکی نوێی کۆنترۆڵ دەکات لە Samsung Neo QLED 8K، کە دەتوانێت پێوەرەکان و پیشاندانەکە باشتربکات لە لیستەکە یان لە ڕێگەی بەرنامەی "ڕێکخستنەوەی زیرەک" Smart Calibration لە مۆبایلە زیرەکەکەی خۆی. شێوەپێدان بە پشتبەستن بە دۆخی بنەڕەتی، کاربەرنامە وێنەی چاککراوەکە لە 30 چرکەدا دەخاتەڕوو، لە کاتێکدا دۆخی پرۆفیشناڵ ڕێکخستنەوەی گشتگیر و باشترکردنی وێنەکان لە ماوەی 5 بۆ 8 خولەکدا دابین دەکات. هەردوو دۆخەکە پێویستی بە یەک هەنگاوی سادەیە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بۆ باشترکردنی وێنەکە لەسەر شاشەکە. وەک لەم وێنەیەدا پیشاندراوە، کاریگەری باشکردنی (مۆدی پرۆفیشناڵ) زۆر ڕوونە، کە ڕێگە بە بینەرانی Neo QLED 8K دەدات سوود لەم ئامێرە نایابە و تەکنەلۆژیای بەرزکردنەوەی زیرەکی دەستکرد وەربگرن.

Top