سەمیرە كارزان ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (سەمیرە كارزان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
سەمیرە كارزان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(نابێ نا) لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە, تێكستی و مێلۆدی ئەم بەرهەمە لەلایەن (كاوە ئیسماعیلی) ئامادەكراوەو (ڕێباز شەمامی)ی هاوژینی سەمیرە كاری ئامادەكردنی گۆرانییەكەی كردووە, هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی