بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٨ پلە ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٨ پلە ژاپۆنی هەژاند

 

 

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (جەی ئێم ئەی) ڕایگەیاند: كە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ لەپێوەری ڕێختەر پارێزگای فوکوشیمای لە باکووری ڕۆژهەڵات هەژاند.  

بەوپێیەش بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 12:24 خولەک بە کاتی ناوخۆیی لە ناوچەی ئیواکی فوکوشیما و لە قوڵایی 30 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

هەروەها بومەلەرزەکە لە پارێزگای ئیباراکی، میاگی، یاماگاتاش هەستی پێکراوە، تا ئێستا هیچ راپۆرتێک لە زیانە داراییەکان و مەترسییەکانی ژیان لە بوومەلەرزەکە بڵاو نەكراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top