بڕوانامە دەبەخشرێت بە تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگی 2022
سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان – سنوورداری پێشەنگ لە بەرهەمهێنانی تەلەفیزیۆندا بۆ ماوەی 16 ساڵی بەردەوام، ڕایگەیاند کە ئامێری 2022 Neo QLED بڕوانامەی "کەم کردنەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی" وەرگرتووە لە لایەن "کاربۆن ترەست" وەک پێزانیێک بۆ هەوڵەکانی لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆنی.
" کاربۆن ترەست" ئاژانسێکی ڕاوێژکاری کەشوهەوای جیهانیە، بە ئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی بێ کاربۆن کاردەکات. و ئەم بەرهەمە ئەم بڕوانامەیەی پێ بەخشراوە وەک ئاماژەیەکە کە کاریگەی کاربۆنی بەرهەمەکە ساڵ لەدوای ساڵ کەم دەبێتەوە، بە هەڵسەنگاندنی بڕی بەرهەمهێنانی گازە دەردراوەکان بە درێژایی هەموو تەمەنی بەرهەمەکە، ئەمەش بە بەکارهێنانی پێوەری دانپێدراوی نێودەوڵەتی.
ئەمساڵ، 11 مۆدێل لە تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگی 2022، وەک: سێ مۆدێلی Neo QLED 8K، و سێ مۆدێلی Neo QLED 4K، و دوو مۆدێلی QLED، و دوو مۆدێلی Lifestyle و یەک مۆدێلی Crystal UHD، هەمان بڕوانامەیان وەرگرت بە کەمکردنەوەی کێشی بەرهەم و بڕی ووزەی بەکارهێنراو لەماوەی قۆناغی بەکارهێنان دا.
سامسۆنگ پابەندە بە پێشەنگی داهێنانی بەرهەمەکان و پەرەپێدانی و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی تەکنەلۆژیای ژینگەیی بەردەوام. و لە بەشداری کردنی ئەمساڵی 2022ی پێشانگای نمایشی ئەلیکترۆنی بەکاربەر لە لاس ڤێگاس، جۆنگ هێ هان، جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی بەشی "ئەزموونی ئامێرەکان" لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، دیدگای کۆمپانیاکەی "پێکەوە لە پێناو سبەینێ" ئاشکرا کرد. ئەم هەوڵ و کۆششە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی سامسۆنگە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی بەردەوام و هاندانی هاوکاری لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەک بۆ پاراستنی هەسارەکەمان.
یەکەی کارەکانی شاشەی سامسۆنگ ڕاسپێردرا بۆ بەکارهێنانی پلاستیکە بەکارهێنراوەکان لە بەرهەمهێنانی شاشەکاندا بە ڕێژەی 30 ئەوەندە زیاتر لە ساڵی 2021. هەروەها پلانی خۆی ئاشکرا کرد بۆ فراوانکردنی بەکارهێنانی کەرەستە بەکارهێنراوەکان لە هەموو ئامێرەکانی تری مۆبایل و ناوماڵ و کارەبایی تا ساڵی 2025.
هەروەها کۆمپانیاکە چەندین بەرنامەی بەردەوام پەیڕەو دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ژینگەیی بەدرێژایی تەمەنی بەرهەمەکانی، و پەرەیداوە بە بەرنامەی "Eco-Packaging"، کە ئەمساڵ ڕێگە بە بەکاربەرەکان دەدات پاکەتی تەلەفزیۆنەکان بگۆڕن بۆ پارچەی کەلوپەلی ناوماڵی فرەئەرک، و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەب بە ڕێژەی 90٪ لە پاکەتەکانیدا، لەگەڵ لابردنی تەواوی دەرزی و گیرە کانزاییەکان لە کاتی بەرهەمهێنان.
سامسۆنگ مەودای کۆنتڕۆڵ کردنی لە دوورەوەی فراوان کردووە (SolarCell) بۆ ڕزگاربوون لە پاشەڕۆی پاتری بە بەکارهێنانی پارچەی خۆری چەسپێنراو تیایدا بۆ هەموو تەلەفزیۆنەکانی لە ساڵی 2022. هەروەها کۆمپانیاکە لە ساڵی 2022دا پەرەی بە ماددەیەکی نوێ داوە کە لە پلاستیکە فڕێدراوەکانی ناو دەریاکان دروستکراوە بۆ بەرهەمهێنانی شاشەی ڕوونی بەرز (S8) لە ساڵی 2022 و بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆی دەریایی و کەمکردنەوەی کاریگەری نەرێنی ژینگەیی.
سیۆکۆ یۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە بەشی کارەکانی شاشەکانی سامسۆنگ، ڕایگەیاند: "سامسۆنگ وەک پێشەنگی بازاڕ بۆ ماوەی 16 ساڵی یەک لەدوای یەک، تەنها سەرنجی لەسەر پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان نیە، بەڵکو بایەخێکی زۆر بە ئەو داهێنانە تەکنەلۆژییانە دەدات کە مرۆڤ و ژینگە لەبەرچاو دەگرن. و بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی چەندین دەستپێشخەری بەردەوامی و چالاکی دۆستانەی ژینگەیی لە میانەی دیدگای "بەرنامەی سەوز"(Going Green).