دوای 13 ساڵ,نامۆ گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە

دوای 13 ساڵ,نامۆ گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نامۆ) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە .

دوای 13 ساڵ لە دواخستنی گۆرانییەكەی, دواجار نامۆ لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی گۆرانی بەناوی (سكاڵا) بڵاوكردەوە, تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن شاعیری گەورەی كورد(جەلال مەلەكشا) نووسراوەتەوەو نامۆ خۆی ئاوازەكەی ئامادە كردووە .

هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی, نامۆ لە بەشی ستۆری لە كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە ئەم گۆرانییە بۆ ساڵی 2009 دەگەڕێتەوەو یەكەمجارە بڵاوی دەكاتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

دوای 13 ساڵ,نامۆ گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە
Top